رووداو دیجیتاڵ
کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر فرۆشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی مێرێنگێ بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا.
یوڤێنتوس پێشتر لە هاوینی 2023 هەوڵی بەدەستهێنانی گرێبەستی لوکاس ڤاسکێزی باڵی راستی مێرینگێی دابوو، بەڵام یانەی ریال مەدرید سوور بوو لەسەر هێشتنەوەی لە یانەکە.
بەگوێرەی تۆڕی دیفێنس سێنتڕاڵ، یانەی یوڤێنتوس ئارەزووی خۆی بۆ گواستنەوەی لوکاس ڤاسکێز لە زستانی داهاتووی مێرکاتۆدا نوێکردەوە.
لوکاس ڤاسکێز ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید تاوەکو 30ـی حوزەیرانی 2024 هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنچێلۆتی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر رۆیشتنی ڤاسکێز، بەڵام دەستەی کارگێڕیی مێرێنگێ مەرجی ئەوەیان داناوە کە بە کەمتر لە 8 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.
روونیشیکردەوە، یانەی ریال مەدرید گرێبەستی ڤینیسیۆس تۆبیاسی بە تەواوی کڕیوە، ئەویش لە وەرزی داهاتووەوە دەبێتە یاریزانی تیپی یەکەم، بۆ ئەوەی جێگەی دانی کارڤاخال بگرێتەوە لە بەرگریکاری راست.
لوکاس ڤاسکێز لەوە تێدەگات کە کڕینی تۆبیاس یان گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکاری راستی دیکە لە زستاندا چانسی بەشداریکردنی لەگەڵ تیپەکەدا کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ