کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە کوردستان: لە هەولێر سەیری فایناڵی جامی ئاسیا دەکەین، بەڵام دڵمان لە دەوحەیە

10-02-2024
ئیحسان تاهیر
حوسێن بن عەلی، کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان
حوسێن بن عەلی، کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن حوسێن بن عەلی، کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان یاریی کۆتایی جامی ئاسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی یاریی کۆتایی جامی ئاسیا، کە ئەمڕۆ لە دەوحە بەرێوەدەچێت، قسەی بۆ رووداو کرد و دووپاتیکردەوە، کە ئەوان حەزدەکەن هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان یارییەکە بباتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا یاریی نێوان برایان براوە و دۆڕاو نییە، هەمووان براوەن.
 
ئەمڕۆ کاژێر 18:00 بە کاتی باشووری کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئوردن لەسەر یاریگەی لوسەیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، یاریی کۆتایی جامی ئاسیا ئەنجام دەدەن.
 
حوسێن بن عەلی فەزاڵە، کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، سەرەتا سەبارەت بەوەی خۆی تا چەند بایەخ بە وەرزش دەدات؟ گوتی "سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت، سوپاسی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەم بۆ ئەم میواندارییە، لە راستیدا گرنگی بە وەرزش دەدەین، بەڵام نەک گرنگیدانێکی زۆر زۆر".
 
چۆن خۆتان بۆ سەیرکردنی یارییەکە ئامادەکردووە و لە کوێ سەیری یارییەکە دەکەن؟ ئەمە پرسیارێکی رووداو بوو، کە کۆنسوڵی گشتی قەتەر لە هەرێمی کوردستان، لە وەڵامیدا گوتی "پشتیوان بەخوا لەگەڵ کادیران و دیپلۆماتکاران لە هوتێل سەیری یارییەکە دەکەین. بەپەڕۆشین. ئەمڕۆ لە یارییەکەدا براوە و دۆڕاو نابێت لەنێوان برایاندا، هەموومان براوە دەبین. سوپاس بۆ خوا و بە شایەتی هەمووان و ئەوانەی بەشداربوونە. ئەم پاڵەوانێتییە لە سەرکەوتووترین پاڵەوانێتییەکان بووە، وەک گوتم براوە و دۆراو نییە و وەرزش گەلەکان لەیەکدی نزیک دەکاتەوە و لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەکەشمان دەخوازم".
 
لە ماوەیەکی کەمدا قەتەر دوو پاڵەوانێتی گەورەی بەڕێوەبرد، وەک رێکخستن قەتەر سەرکەوتوو بوو، پێشبینیت چییە بۆ یارییەکە؟ قەتەر دەتوانێت نازناوەکە بباتەوە؟ وەڵامی حوسێن بن عەلی بۆ ئەم پرسیارەی رووداویش بەمشێوەیە بوو "سەیرکە، سوپاس بۆ خوا ئێمە هەڵبژاردەیەکی بەهێزمان هەیە. پێشبینی سەختە، بەڵام هیوادارین هەڵبژاردەکەمان بباتەوە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. پێشبینی سەختە، پاڵەوانێتییەکە لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا پێشبینیکردن تێیدا سەخت بووە. هەموو ئەنجامەکان لە دەرەوەی پێشبینییەکان بوونە. هەڵبژاردەی ئوردن گەیشتووەتە یاریی کۆتایی، تیپێکی بەهێزە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. پێشبینیکردنی ئەنجامەکە سەخت دەبێت، بەڵام وەک خۆمان هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی عەنابی دەخوازین".
 
لەبارەی پرسیارێکی رووداو سەبارەت بە ئەکرەم عەفیفی ئەستێرەی قەتەر، کۆنسوڵ گوتی "ئەکرەم دیارترین یاریزانی قەتەرە، بەڵام هیچ یەکێک لە یاریزانەکان کەمتەرخەم نەبوونە و ئاستێکی باشیان پێشکێش کردووە. هیوادارین ئەکرەم گۆڵ تۆماربکات و هەروەها بشبێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە".
 
بە کام یاریزانی قەتەر سەرسامی؟ ئەو گوتی "هیچ یاریزانێک کەمتەرخەم نەبووە هەمووان پاڵەوانن، هەمووان رۆڵی خۆیان بینیوە، هەمووان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکەن و هەموومان پشتیوانیانین، هەریەکێکیان ئەرکی خۆی ئەنجام دەدات و تیپەکە یەکدی تەواو دەکەن".
 
کاتێکیش رووداو لێیپرسی، بۆچی نەگەڕاونەتەوە قەتەر بۆ سەیرکردنی یارییەکە؟ ئەو گوتی "هیواداربووین لەوێ باین، بەڵام ئێمە وابەستەین بە کار لە هەرێمی کوردستان. بۆیە لێرە سەیری دەکەین، کە لە راستیدا دڵمان لە دەوحەیە".
 
راهێنەرێکی قەتەر لە کوردستانە تەڵال بڵۆشی لەگەڵ یانەی زاخۆیە. ئێوە دەتانەوێت چی بکەن لەگەڵ یانەی زاخۆ؟ ئەمەش پرسیارێکی دیکە بوو، کە حوسێن بن عەلی فەزاڵە وەڵامی بەمشێوەیە بوو "سوپاس بۆ خوا تەڵاڵ بڵۆشی راهێنەری زاخۆیە و دەبووایە ئەم پرسیارە لەوان بکەن، هیوادارین تیپێکی باشبێت و شانازی بەو پەیوەندییە دەکەین کە لەنێوان دەوحە و هەولێردا هەیە. هیوادارم یاریزانی زۆر باش پێبگەن و ئاڵۆگۆڕی یاریزان و راهێنەران بکەین. یاریزانانی ئێرە لە خولی قەتەر یاری بکەن. گەشبینین و هیوادارین هەمووان و تەڵال و خولی عێراقیش سەرکەوتوو بن".
 
ئەو لەبارەی ئەوەی ئایا هیچ نیازێک هەیە بۆ ئەوەی قەتەر یانەی زاخۆ بکڕێتەوە؟ کۆنسوڵی گشتی گوتی "ببورن، ئەمە تەنیا قسەیە، من یەکەمجارە گوێبیستی ئەم قسەیە بم، ناتوانم پشتڕاستی بکەمەوە یان رەتیبکەمەوە. بەپێچەوانەوە دەمانەوێت هاوکاربین لە هەموو روویێکەوە، لە بواری وەرزشدا هەر هاوکارییەکی ئەرێنی هەبێت ئێمە هاوکاری دەکەین، بەڵام بەڕاشکاوانە بڵێم من زانیاریم لەسەر ئەوە بابەتە نییە".
 
لە کۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بەوەی چ خەڵاتێک دەدەنە یاریزانەکانیان، ئەگەر بتوانن جامی ئاسیا ببەنەوە؟ حوسێن بن عەلی فەزاڵە، گوتی "هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، زانیاریم نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە رێزیان لێدەگیرێت، بەڵام بڕوا بکەن بڕی ئەو خەڵاتە نازانم چەندە، هیوادارم سەرکەوتوو بن".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).