فێردیناند بە لێدوانێک هاندەرانی لیڤەرپوول توڕە دەکات

09-01-2024
ئاسوودە پێشەوا
نیشانەکردن لیڤەرپوول ریۆ فێردیناند
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ریۆ فێردیناند، ئەفسانەی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد پێیوایە ئەستێرەیەکی تازەی یانەی لیڤەرپوول لە قەبارەی خۆی گەورەتر کراوە و زیاتر لەوەی شایەنیەتی ستایش دەکرێت. 
 
یانەی لیڤەرپوول، هاوینی ئەمساڵ بەمەبەستی بەهێزکردنی ‌هێڵی ناوەڕاستی یانەکە، دۆمینیک سۆبۆزلای بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لایپزیگەوە گواستەوە ریزەکانی، ئەستێرە هەنگارییەکە هەر لە سەرەتاوە بە ئاستە ناوازەکەی سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشاو و خۆشەویستی هاندەرانی لیڤەرپوولی بەدەستهێنا. 
 
ریۆ فێردیناند پێیوایە هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە زیاتر لە ئاستی خۆی گەورەی دەکەن و دەڵێت "دەزانم هەمووان ستایشی دەکەن، بەڵام پێموانییە سۆبۆزلای ئەو ئاستەی پێشکێشکردبێت کە خەڵکی باسی لێوە دەکەن".
 
فێردیناند زیاتر دەڵێت "ئەو یاریزانێکی باشە، بەڵام خەڵکی دەڵێن "ئەو ستیڤن جێراردی نوێیە!" بەڵام من هێشتا ئەو ئاستەم لەو نەبینیوە". 
 
دۆمینیک سۆبۆزلای، لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداری لە 26 یاری کردووە و چوار گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا وەک باشترین وەرزشوانی هەنگاری بۆ ساڵی 2023 دیاریکرا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە