بابەتێکی خێزانی کاریگەری بەسەر رۆیشتنی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید هەیە

07-12-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ ریال مەدرید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی فەرەنسی، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان بۆ وەرزی داهاتوو بۆ یانەی ریال مەدرید پەیوەستە بە بابەتێکی خێزانییەوە.
 
ماوەی گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، زۆر لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بەخۆڕایی دەچێتە ریزەکانی مێرێنگێ.
 
بەپێی تۆڕی دیفێنسیا سێنتڕال، فایزا ئەلعەماری، دایکی ئێمباپێ و بەڕێوەبەری کارەکانی، پلانی نییە گرێبەستی کیلیان بۆ یانەی ریال مەدرید تەواو بکات، تاوەکو داهاتووی ئیتانی برا بچووکەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان یەکلایی نەکاتەوە، کە ماوەی گرێبەستەکەی ئیتان لەگەڵ پاریس لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت.
 
ئەلعەماری بە نوێنەرانی پەیوەندیدار بە یانەی ریال مەدریدی گوتووە، ئەمانە گرێبەستی جیاوازن. ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس دادەنیشین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئیتان لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئەمە مەبەستمانە".
 
ئەلعەماری دەیەوێت گواستنەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید کاریگەری لەسەر بەردەوامبوونی برابچووکەکەی لە پارکی شازادەکان نەبێت، بۆیە سەرەتا گرێبەستی ئیتان لەگەڵ پاریس واژۆ دەکات.
 
چەند رۆژێکە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ریال مەدرید لە سەرەتای مانگی یەکی داهاتوو دەستەوارەیەکی فەرمی پێشکێش بە فایزا ئەلعەماری دەکات سەبارەت بە ئێمباپێ، یاریزانەکەش بواری ئەوەی هەیە تاوەکو 15ـی هەمان مانگ وەڵامی کۆتایی بداتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە