ڤیدیۆ؛ لیڤاندۆڤسکی بە هاتریکێک سەرکەوتنێکی دیکەی بە بارسێلۆنا بەخشی

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا ئالاڤێس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بارسێلۆنا بەسەرکردایەتی هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی، بەردەوامە لەسەر بردنەوەکانی و دەستگرتن بە پێشەنگی لالیگاوە، کە ئەمجارەش رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر سەرکەوتنێکی دیکەی گرنگی بە بلاوگرانا بەخشی.
 
بارسێلۆنا لە گەڕی نۆیەمی لالیگادا لەسەر یاریگای مێندیزۆرۆزا بووە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و بە 3-0 لێیبردەوە
 
پیاوی بێ رکابەری یارییەکە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی بوو کە هاتریکی تۆمارکرد و سێ خاڵی نوێی بە بارسا بەخشی.
 
لیڤا تەنیا 7 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی بارسا بە گۆڵیک پێشبخات.
 
دواتر ئەو ایریزانە لە خولەکی 22 گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد و دوای 10 خولەکی دیکە گۆڵی هاتریکی تۆمارکرد و یارییەکە تاوەکوفیکەی کۆتایی ناوبژیوان بەم ئەنجامە مایەوە
 
بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، ئالاڤێس تەنیا 10 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزەیەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە