رۆناڵدۆ ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بە ئاسۆ رۆستەم یاریی دەکات

06-08-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کریستیانۆ رۆناڵدۆ جامی شا سەلمان ئاسۆ رۆستەم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردوودا گۆڵی تۆمارکرد و یانەکەی گەیاندە قۆناخی هەشتی جامی شا سەلمان، ئەمڕۆ ئێوارە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورسدایە.
 
کاژێر 18:00 لە رکابەرییەکانی قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، یانەی نەسڕی سعودی بەسەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر یانەی رەجائی مەغریبی یارییدەکات، کە رکابەرەکەیان یەکێکە لە یانە بەنێوبانگەکانی مەغریب و کیشوەری ئەفریقا.
 
نەسڕ لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا، لە سێ یارییدا بردنەوەیەک و دوو یەکسانبوونی هەبوو و وەک دووەمی کۆمەڵەی سێیەم گەیشتە ئەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە، یانەی رەجائی مەغریبی هەرسێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
لە یاریی رابردووی نەسڕدا، سادیۆ مانێ، ئەستێرەی سەنیگالی وەک یەدەگ بەشداریی لە یارییەکەدا کرد و چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.
 
براوەی یاریی نێوان هەردوو یانە سعودی و مەغریبییەکە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شا سەلماندا، رووبەڕووی یانەی شورتەی عێراقی دەبێتەوە و ئەگەر نەسڕ سەربکەوێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری کورد یارییدەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە جامی شا سەلماندا دوای ئەنجامدانی سێ یاریی 2 گۆڵی تۆمارکردووە، ئاسۆ رۆستەم، هێرشبەری کوردی یانەی شورتەش لە پاڵەوانێتییەکە خاوەنی دوو گۆڵە و شەوی شەممە، سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی سەدی قەتەری بە 4-2 و گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).