پێرێز بۆ یاریی بایرن میونشن داوایەکی سەیر لە ڤینیسیۆس دەکات

05-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ڤینیسیۆس جونیۆر فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای ئەوەی لە گەڕی 34ـی لالیگادا، یانەی ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە کادیزی بردەوە و بەفەرمی بوونە پاڵەوانی لالیگا، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی شاهانە، داوایەکی سەیر لە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی ریزەکانی مێرێنگێ کرد.
 
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتڕاڵ، پێرێز دوێنێ دوای یارییەکەی کادیز وەک هەمیشە چووەتە ژووری جلگۆڕینی یانەی ریال مەدرید، بەمەبەستی هاندانی یاریزانەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا.
 
پێرێز بە گاڵتەجاڕییەوە بە ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی مێرێنگی گوت "بەرامبەر بایرن دەبێت لانیکەم دوو گۆڵ تۆمار بکەیت.. راستە؟".
 
سێشەممەی رابردوو یانەی ڕیال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگدا، لەسەر یاریگەی ئەلیانز ئارێنا بە ئەنجامی 2-2 لەگەڵ بایرن میونشن یەکسان بوو.
 
ڤینیسیۆس جونیۆر لەو یارییەدا سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی هەردوو گۆڵەکەی بۆ یانەی ریال مەدرید، یاریی گەڕانەوەی نێوانیان رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید بەڕێوەدەچێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە