لە ریال مەدریدەوە و بۆ ئێمباپێ

05-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئامادەنییە ئەمجارە ماوەیەکی زۆر چاوەڕێی کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان بکات و وادەیەکی دیاریکراو دەخاتە بەردەم یاریزانەکە، بۆ ئەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە بدات.
 
رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی دەڵێت "یانەی ریال مەدرید وادەی کۆتایی دەخاتە بەردەم یاریزانەکە بۆ ئەوەی بەتەواوی خۆی یەکلابکاتەوە، ئەو وادەیەش تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە دەبێت."
 
بەپێی رۆژنامەکە، ئێمباپێ پێویستە هەرچی زووە خۆی یەکلابکاتەوە، یاریزانەکە بیر لەوە دەکاتەوە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی داهاتووی خۆیەوە بدات.
 
لێکیپ زیاتر نووسیوویەتی "پاریس سانجێرمان کاردەکات بۆ ئەوەی بە زووترین کات پرسی ئێمباپێ تەواوبکات، لە هاوینی رابردووەوە پاریس سانجێرمان دەستبەرداری بیرۆکەی هێشتنەوەی یاریزانەکە نەبووە و هێشتا پلانی خۆی بەبێ ئەو یاریزانە دانەڕشتووە."
 
فابریزیۆ رۆمانۆ، لەبارەی کیلیان ئێمباپێوە نووسیوویەتی "ئێمباپێ هاوینی رابردوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێککەوتووە، ئەگەر بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات لە پاداشتەکانی خۆشدەبێت کە لەنێوان 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆیە."
 
کیلیان ئێمباپێ شەوی چوارشەممەی رابردوو لە جامی سوپەری فەرەنسادا گۆڵێکی تۆمارکرد و هاوکاریی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوەش گوتی "هێشتا هیچ بڕیارێکم نەداوە، لە پاریس هەموو بیرکردنەوەکان لای یانەکەن و ئەوەی باس ناکرێت دۆخی منە."
 
ریال مەدرید ماوەیەکی زۆرە چاوەڕیی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، گرێبەستی کیلیان لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت و دەتوانێت بێبەرامبەر لە یانە فەرەنسییەکە بڕوات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).