رووداو دیجیتاڵ
لۆلا ئیندیێگۆ، گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئیسپانی، نهێنییەکی گەورەی ژیانی ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشکراکردووە و دەڵێ کاتێک بەو خووەم زانی، زۆرم بەلاوە سەیر بوو.
لۆلا و ڤینی پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزیان هەیە. ئەو خانمە گۆرانیبێژە وێنەیەکی خۆی لەکاتی کۆنسێرتێکی لە ساڵی 2023 لەگەڵ ڤینیسیۆس لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بڵاوکردووەتەوە.
لۆلا یەکێکبوو لە میوانانی بەرنامەی 'لا ریڤۆڵتا' و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پێیوایە ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی جیهانە. هەروەها شایستەی بەدەستهێنانی نازناوی بالۆن رۆد بووە، کە لە کۆتاییدا بە رۆدری درا.
هەروەها دەڵێ، من خۆم هاندەری ریال مەدریدم و ئەو یانەیەم لەبەر ڤینیسیۆس خۆشدەوێت، ئەو هاوڕێی منە و پێویستە پشتگیری بکەم.
ئەو هونەرمەندە لەبارەی گەورەترین نهێنی لە ژیانی ڤینی گوتویەتی، بەلای منەوە ڤینیسیۆس باشترین یاریزانی جیهانە، کاتێک یەکەمجار ناسیم، بەلامەوە سەیر بوو کە کهولی نەدەخواردەوە، تەنانەت شۆک بووم کاتێک زانیم لە ژیانیدا یەک پەرداخ کهولی نەخواردووەتەوە، بەڕاستی من بە پیشەگەرییەکی سەرسام بووم.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی جۆری پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڤینی، ئەو خانمە هونەرمەندە دەڵێ، "ئێمە زوو زوو یەکدی دەبینین، ئەو لە بۆنەکاندا بۆ پشتگیریکردنم دێت، تەنانەت کاتێک ئەلبوومی نوێ دەخەمە بازاڕەوە دێت و پشتگیریم دەکات، ئەو هاوڕێیەکی دڵسۆزە، من هیچم لەبارەی تۆپی پێوە نەدەزانی، بەڵام بەهۆی ڤینییەوە بوومە هاندەری ریال مەدرید.
ڤینیسیۆس بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی ئێستای ریال مەدرید بەشداری ناکات و پێشبینیکراوە تاوەکو مانگێکی دیکە توانای یارییکردنی نەبێت.
ریال مەدرید ئێستا پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای گرتووە، بە 33 خاڵ و بەجیاوازیی چوار خاڵ لەگەڵ بارسێلۆنای پێشەنگ، کە دوێنێ شەو بە 5 - 1 گۆڵ لە ریال مایۆرکای بردەوە، لە کاتێکدا ریال مەدرید ئەمشەو بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو یارییدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ