بڕیارێکی یەکێتیی تۆپی پێیی ئاسیا رۆناڵدۆ و نەیمار و بنزیما دەباتە ئێران

04-09-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێران کەریم بنزیما رۆناڵدۆ نەیمار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یەکێتی تۆپی پێیی ئاسیا، رایگەیاند کە هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکانی سعودیە لەمەودوا یارییەکانیان بەرامبەر هەڵبژاردە نیشتمانییەکان و یانەکانی ئێران لە یاریگەکانی ئێران ئەنجام دەدەن.
 
بەگوێرەی راپۆرتی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا، هەڵبژاردە و یانەکانی سعودیە لەسەر خاکی خۆیان رووبەڕووی هەڵبژاردە و یانەکانی ئێران دەبنەوە، هەروەها لە یاریگەکانی ئێرانیش  بەشێوەی چوون و گەڕانەوە یارییەکانیان ئەنجام دەدەن.
 
تیپ و یانەکانی سعودیە و تیپ و یانەکانی ئێران بەر لە بڕیارەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا لەسەر یاریگەی بێلایەن رووبەڕووی  یەکدی دەبوونەوە.
 
ئەم بڕیارەی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا بەو مانایەیە کە هەرسێ یانەی هیلال، ئیتیحاد و نەسڕی سعودی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا دەچنە ئێران و لەسەر یاریگاکانیان رووبەڕووی یانەکانی ناسانجی، سپاهان و پێرسپۆلیسی ئێرانی دەبنەوە.
 
بەم بڕیارە، یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا دەرفەت بۆ هاندەرنای ئیرانی دەڕەخسێنێت کە لە نزیکەوە ئەستێرە گەورەکان ببینن، بەتایبەتیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ، نەیمار داسیلڤا و کەریم بنزیما.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە