رووداو دیجیتاڵ
عەلیرەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەڵبژاردەی ئێران، قسە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو دەکات و باس لە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ژاپۆن دەکات.
بەیرانوەند، لە دوای بردنەوە گرنگەکەیان لە هەڵبژاردەی ژاپۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک و گەیشتنیان بە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئاسیا، بۆ یەکەمجار قسەی بۆ میدیایەکی کوردی کرد و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "زۆر سوپاس بۆ ئێوە، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاونیشتمانیانی خۆشەویستم دەکەم، کە لە رێگەی هاندانەوە وزەیان بە ئێمە بەخشی، ئەمڕۆ ئێمە بە دڵەوە یاریمان کرد و دەمانزانی کە تەنیا دەبێ ئێوە دڵخۆش بکەین."
بەیرانوەند لەبارەی بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی ژاپۆن زیاتر قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی " زۆر دڵخۆشم، یارییەکی قورس بوو، چونکە ژاپۆنیش هەڵبژاردەیەکی باشی هەیە، دەزانن کە تەواوی شارەزایان و میدیاکان وەکو بەربژێری یەکەم بۆ نازناوەکە ناوی ژاپۆنیان دەهێنا، هەڵبژاردەیەکی گەورە و بەهێزی هەیە، رەنگە لە 26 یاریزان نزیکەی 22 یاریزانیان ئەوروپی بن کە لە یانە دیارەکانی ئەوروپا یارییان کردووە، بەڵام ئێمە بە دڵەوە یاریمان کرد و ئێمەش یاریزانی بەهێزمان هەیە."
عەلیرەزا دەڵێت "هەرچەند ئەمڕۆ نزیکەی سێ یان چوار یاریزانی باشمان لەگەڵ نەبوو، وەکو مەهدی تارمی، بەڵام بردمانەوە و سەرکەوتین."
لە کۆتایی قسەکانیدا عەلیرەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران دەڵێت "سوپاسی خودا دەکەم هیچ یاریزانێکمان نییە کە یارییەکی باش نەکات و مەهدی تارمیش دەگەڕێتەوە و هیوادارم کە بتوانین هەر بەو شێوەیە بڕۆینە پێشەوە و پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنین."
بەیرانوەند كێیه؟
عه‌لیره‌زا بەیرانوەند، خه‌ڵكی شاری سه‌رابیاسی سه‌ر به پارێزگای لۆرستانه، رۆژی 21ـی مانگی 9ـی ساڵی 1992 لەدایکبووە، كه له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیانی بەریتانی، كه له سایتی FIFAـشدا بڵاوکرایەوە، گوتی "من كوردم".
بەیرانوەند وه‌ك گوڵپارێزی سه‌ره‌كی له لیستی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران‌دا به‌شداری له مۆندیالی 2018ـی رووسیادا کرد، كه لەو بۆنە گەورە و لێدانی سزای کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی بەنێوبانگی پۆرتوگالی لە یاریی بەرامبەر پۆرتوگال گەڕاندەوە و ئەوە ناوبانگێکی زۆر زیاتری بۆ گۆڵپارێزەکە دروستکرد.
ئەو کوڕە کوردە تاوەکو ئێستاش پارێزگاری لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئێران دەکات.
له شوانییه‌وه دەستیپێکرد
بەیرانوەند له خێزانێكی كۆچه‌ره، كاری شوانی كردووه، دواتر له‌پێناو تۆپی پێ له‌ده‌ست خێزانه‌كه‌ی رایكردووه، هه‌موو كارێكی كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له تۆپی پێ خه‌رج بكات، له كارگه‌ی جلوبه‌رگ، شوشتنی ئۆتۆمبێل و پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان كاریكردووه.
له خێزانێكی كۆچه‌ر له‌دایكبووه، كه به‌رده‌وام به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی زه‌وییه‌كی گیایی بۆ مه‌ڕ و بزنه‌كانیان ماڵیان گواستووه‌ته‌وه.
عه‌لیرەزا كوڕی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌ی بووه، بۆیه ئاسایی بوو كه له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه كاری پێبكه‌ن، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و شوانی بوو، هه‌ر كاتێ عه‌لیرەزا كاتێكی پشووی ده‌ستكه‌وتبووایه یاری تۆپی پێ و یاری (دال باران)ی ده‌كرد، كه یارییه‌كی كوردییه، بریتییه له به‌رد هاوێشتن، كه چه‌ند هاوڕێیه‌ك پێكه‌وه به‌رد ده‌هاوێژن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامیان به‌رده‌كه بۆ دوورترین ماوه ده‌هاوێژێت.
زۆر كه‌س پێیانوایه ئه‌م یارییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به تۆپی پێوه نییه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه سوودێكی زۆری بۆ دواڕۆژی عه‌لیرەزا وه‌ك گۆڵپارێزی تۆپی پێ هه‌بووه و ماسوولكه‌كانی ده‌ستی به‌هێزكردووه، هەر بۆیەش بەوە ناسراوە کە بە دەست تۆپ بۆ مەودایەکی درێژ دەهاوێژێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ