ڤیدیۆ؛ دۆڕانی ریال مەدرید کاردانەوەی گەورەی لێدەکەوێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریال مەدرید
ریال مەدرید
نیشانەکردن ریال مەدرید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید، راهێنەری یانەی ریال مەدرید هۆکاری راستەقینەی دۆڕانی یانەکەیان بەرامبەر یانەی لیل ئاشکرا دەکات و دەڵێت "ئەوان شایستەی بردنەوە بوون."
 
کارلۆ دوای دۆڕانەکەیان لە گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی "یانەی لیل یارییەکی زۆرباشی کرد و شایستەی بردنەوە بوو، ئێمە ئەوەمان نەکرد، یارییەکی زۆر زەحمەت بوو بۆ ئێمە، یاریزانەکانی لیل لە رووبەڕووبوونەوەی دووانەدا باشتربوون، پێویستە لەسەرمان ئەنجامەکە قبوڵ بکەین، لە هەڵەکان فێرببین، پێویستە وانەیەکی باش فێرببین و سوودیان لێ وەربگرین."
 
ئەنچێلۆتی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت " ئێمە زۆر هەڵەمان کرد، لە نیوەی یەکەمدا یانەکە رووبەڕووی زۆر کێشە بووەوە بەتایبەت لە گواستنەوەی تۆپدا لە بەرگرییەوە بۆ هێرشبەری و بەپێچەوانەشەوە، بەشێوەیەکی نەرێنی یاریمان کرد، بەپێچەوانەوە لیل یارییەکی باشی کرد و ئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی خۆیان گۆڕی، بیر لە هەڵسەنگاندن بۆ هەموو شتەکان دەکەمەوە و ئەوە لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە بۆ ئەوەی ئاستمان باشتربکەین."
 
دۆڕاندنی ریال مەدرید کاردانەوەی گەورەی دروستکردووە، ماڵپەری رێلیڤۆ دەڵێت "بەشێکی ئەوانەی لە ریال مەدرید کاردەکەن، پێیانوایە ئەنچێلۆتی بەتەنیا هۆکار نییە، تیپەکە پڕە لە ئەستێرە و چاوەڕواندەکرێت ئەم قۆناخەی یانەکە دووربێت لە ئەنجامی باش."
 
رۆژنامەی مارکا نووسیوویەتی "ئەم وەرزە ئەو پەیامە دووبارەدەبێتەوە، درێسی ریال مەدرید مانای بردنەوەی یارییەکە و کۆتاییهێنان نییە.'
 
رۆژنامەکە زیاتر دەڵێت "لە ژووری جلگۆڕینی یانەی ریال مەدرید لە دوای یارییەکە ئەوە بیستراوە کە یاریزانەکان گوتوویانە، ئێمە کۆتاییمان پێهات، کارگێڕیی ریال مەدرید بە ئارامییەوە کار دەکات و کاتی ئەوە هاتوو دەستبەجێ دەست بە کارکردن بکەین، لەپێناو گەڕانەوەدا.
 
ریال مەدرید یەکەمجارە لە دوای 505 رۆژ دەدۆڕێت، دوایین دۆڕانیان لە مانگی پێنجی ساڵی 2023 بوو، بەرامبەر یانەی مانچێستەر سیتی.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە