"پێرێز بەر لە بارسێلۆنا بەرتیلی بە ناوبژیوانان داوە"

03-10-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خۆسێ مانوێل ڤیاریخۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

خۆسێ مانوێل ڤیاریخۆ، کۆمیساری پێشووی پۆلیسی ئیسپانیا، زۆر وردەکاریی لەبارەی کاریگەرییەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بەتایبەتی لە دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ "RAC 1" روونکردەوە.
 
ڤیاریخۆ گوتی "فلۆرێنتینۆ پێرێز پێش بارسێلۆنا بەرتیلی بە ناوبژیوانان داوە، بەڵام کەس جوڵەی نەکرد، چونکە ئەو لە ئیسپانیا هێڵی سوورە، خۆیشی دەزانێت بۆچی؟". 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کەسێک بوێرێت سەرکۆنەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بکات، مەیلی خۆکوشتنی هەیە، مەحاڵە دادگا بڕیار لەسەر هیچ شتێک بدات کە کاریگەری لەسەر فلۆرێنتینۆ پێرێز هەبێت.
 
ئەو پۆلیسە خانەنشینە، هەروەها باسی لە دۆخێک کرد لەگەڵ ئەلفرێدۆ پێرێز روبالکابا، سیاسەتمەداری پێشوو و جێگری پێشووی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، و گوتی "روبالکابا ئامۆژگاری کردم کە هەرگیز بەدواداچوون بۆ ئەم کارەی ریال مەدرید نەکەم".
 
هەروەها سەبارەت به لێدوانەکانی ڤیاریخۆ، هەمان سەرچاوه بڵاویکردەوە که خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا پەیامێکی دەنگی بۆ ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی پێشووی یانەکەی ناردووه، بۆ پووچەڵکردنەوەی تۆمەتەکانی ڤیاریخۆ. کە تۆمەتبار کرا بە دزەپێکردنی زانیاری، کە دواتر یارمەتیدەر بوون بۆ دەستگیرکردنی ساندرۆ رۆسێل لە ساڵی 2017.
 
بەپێی رادیۆی کەتەلۆنی، لاپۆرتا ویستوویەتی بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ساندرۆ بکات بۆ ئەوەی تۆمەتەکانی کۆمیساری پێشووی پۆلیس رەتبکاتەوە، بەڵام رۆسێل وەڵامی نەدایەوە، بۆیە پەیامێکی تۆمارکراوی بۆ بەجێهێشتووە.
 
هەمان سەرچاوه رایگەیاند که لاپۆرتای سەرۆکی بارسێلۆنا هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دەگرێته بەر سەبارەت به ئەو لێدوانانه.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە