ڤیدیۆ؛ مانچێستەر یونایتد بەدوای یەکەم سەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگدا دەگەڕێت

03-10-2023
ئیحسان تاهیر
مانچێستەر یونایتد - گەلاتاسەرای 22:00
مانچێستەر یونایتد - گەلاتاسەرای 22:00
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد گەلاتاسەرای
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە نێو بارودۆخ و زنجیرەیەک ئەنجامی خراپدا لەسەر ئاستی پرێمەرلیگ و لە کاتێکدا کێشەی نێوخۆیی بەرۆکی یانەکەی گرتووە، مانچێستەر یونایتد لە دووەم یاریی خۆیدا لە وەرزی ئەمساڵی چامپیۆنزلیگ، بەدوای یەکەم سەرکەوتندا دەگەڕێت.
 
یونایتد لەگەڵ دەستپێکی وەرزی نوێی رکابەرییەکاندا، ئومێدی زۆری بۆ دەرکەوتن بەئاستێکی باشەوە لەسەر هەڵچنرا، بەتایبەت کە تیپەکە وەرزی رابردوو سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد و نازناوی جامێکی نێوخۆییشی بردەوە و کێشە سەرەکییەکەی کە نەبوونی هێرشبەرێکی سەرەڕمی کاریگەربوو، بەهێنانی راسمۆس هۆیلۆند دەبوو چارەسەر ببێت، بەڵام تیپەکە ئێستا لە نێو گێژاوی ئەنجامی خراپ و شکستی زۆر لە پرێمەرلیگ و پێکانی یاریزانان و کێشەی هەندێکی دیکەیاندایە و لەوانەیە، کەمبوونەوەی بژاردەکانی بەردەستی راهێنەری تیپەکە، هۆکاری سەرەکی بووبێت بۆ بڕیاردان لە گەڕانەوەی ئانتۆنی راهێنەر لە کاتێکدا پێشبینیدەکرا ئەو یاریزانە بەهۆی کێشە کەسییەکانیەوە، ماوەیەکی زیاتر لە دەرەوەی تیپەکە بمێنێتەوە.
 
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد. لەبارەی گەرانەوەی ئانتۆنی بۆ ریزەکانی تیپەکەی، گوتی "ئانتۆنی لەنێو بژاردەکاندا دەبێت، بەڵام دوێنێ یەکەمجار بوو گەڕایەوە بۆ مەشقەکانی تیپەکەمان. دواتر بڕیار دەدەین. بەڵام ئەو لەبەرچاو دەگیرێت. ئانتۆنی هاوکاری تەواوی پۆلیسی کرد و دەرکەوت کە تۆمەتی لەسەر نەبووە".
 
گاڵاتەسەرای کە ئەمساڵ گەڕاوەتەوە چامپیۆنزلیگ، لە دۆخێکی باش و زنجیرەیەک ئەنجامی ناوازەوە روو لە یارییەکەی مانچێستەر یونایتد دەکات، یانەکە لە مانگی چواری ئەمساڵ و لە هەفتەکانی نزیک لە کۆتایی خولی تورکیاوە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و زنجیرەی خۆپاراستن لە شکستی، لە نێوخۆدا گەیاندووەتە 14 یاری.
 
یانە تورکییەکە کە لە مێژووی خۆیدا چوارەم جاریەتی لە ئۆڵدترافۆرددا دەردەکەوێت و هەرگیز بەسەرکەوتنەوە نەگەڕاوەتەوە، ئەمشەو ئومێدی زۆر لەسەر ئەزموون و شارەزایی ئەو یاریزانانەی هەڵدەچنێت، کە پێشتر لە پاڵەوانێتییەکەدا دەرکەوتوون و ئێستا یاریزانی یانەکەن، بەتایبەت ویلفرێد زاها کە پێشتر یاریزانی مانچێستەر یونایتد بووە.
 
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد. لەبارەی رکابەرەکەیانەوە، گوتی "گەلاتاسەرای تەنیا زاها و ئیکاردی نین، دریس مارتینێز و حەکیم زیاشیشیان هەیە، تیتی راهێنەر یاریزانی زۆر باشی هەیە، ئانخێلینۆ دەتوانێت هێرشبەر بێت و دروستکەری یاریش بێت. ئەوان یاریزانی دیکەشیان هەیە، ئەوە پەیوەندی بە کوالیتی تیپەوە هەیە. ئێمە دەبێت بەرامبەر ئەوان وەک تیپێک بەرگری بکەین و دڵنیابین لەوەی کە باشترین ئاستمان پێشکێش دەکەین و بە ئەنجامێکی دروستەوە دێینە دەرەوە".
 
یونایتد لە یاریی یەکەمیدا لە چامپیۆنزلیگ، بە بایرن میونشنی ئەڵمانی دۆڕاوە و گاڵاتەسەرایش یەکەم یاری بەرامبەر کۆپێنهاگنی دانیمارکی یەکسانبووە، یارییەکەی ئەمشەو دەتوانێ ئاماژەی سەرەتایی بدات لەبارەی ئەو تیپەوە، کە ئامادەیە لەگەڵ بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ململانێدابێت بۆ گەیشتن بەقۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).