ڤیدیۆ؛ بایرن میونشن بەزەحمەت بردییەوە

03-09-2023
ئیحسان تاهیر
مونشنگلادباخ 1-2 بایرن میونشن
مونشنگلادباخ 1-2 بایرن میونشن
نیشانەکردن بایرن میونشن بۆرووسیا مونشنگلادباخ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن لە گەڕی سێیەمی بوندێسلیگادا، لە دەرەوەی یارگەی خۆیدا زۆر بەزەحمەت 2-1 لە بۆرووسیا مونشنگلادباخی بردەوە.
 
تیپی خاوەن یاریگە بەردەوام بوو لە گۆشار خستنە سەر گۆڵی میوانەکەی تاوەکو لە خولەی 30ـدا توانی لە رێگەی کۆ ئیتاکوراوە تۆڕی باڤارییەکان بهەژێنێت.
 
ئەو گۆڵە هێرشبەرانی بایرن میونشنی لە خەو هەستاندەوە و دەستییان کرد بە هێرشبردنە سەر گۆڵی گلادباخ و دەرئەنجام لە خولەکی پەنجا و هەشتەمدا گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد، کە بە واژۆی لیرۆی سانێ بوو.
 
یارییەکە بەرەو تەواوبوون بە ئەنجامی یەکسانبوون دەڕۆیشت، بەڵام ماتیس تیێلی یەدەگی بایرن میونشن، سوودی لە پاسێکی جوشوا کیمیچ وەرگرت، لە خولەکی هەشتا و حەوتدا گۆڵێکی تۆمارکرد کە یارمەتی بایرن میونشنی دا یارییەکە بباتەوە.
 
بەهۆی ئەو بردنەوەیە، بایرن میونشن گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندیی بە کۆکردنەوەی 9 خاڵ لە سێ یارییدا. لە کاتێکدا بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ لە پلەی پانزەیەمدایە، بە یەک خاڵ لە سێ یارییدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە