سلۆت ئامادەیە دەستبەرداری سەڵاح ببێت

03-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن محەممەد سەڵاح
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئارنێ سلۆت، راهێنەری نوێی یانەی لیڤەرپوول، لاریی نییە لە فرۆشتنی محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری و یانەکەی لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.
 
محەممەد سەڵاح، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، یاریزانەکە ماوەیەکی زۆرە قسەی لەسەرە و یانەکانی سعودیە چاودێریی دۆخەکەی دەکەن بۆ ئەوەی بیبەنە یانەکەیان.
 
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری لیڤەرپوول ئیکۆ، ئارنێ سلۆت، راهێنەری نوێی لیڤەرپوول لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی پلانی وەرزی نوێ دابنێن و کاربکەن بۆ ئامادەکردنی تیپێکی بەهێز.
 
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، راهێنەری نوێی لیڤەرپوول، پێشوازی لە بیرۆکەی دەستبەرداربوون لە محەممەد سەڵاح دەکات و لاریی نییە لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.
 
لیڤەرپوول ئیکۆ دەڵێت "سلۆت ئەمەی بە یانەی لیڤەرپوول راگەیاندووە، ئەو لاریی نییە لە رۆیشتنی سەڵاح لە یانەکە، لەکاتێکدا لە ئەگەری رۆیشتندا یاریزانەکە لەرووی داراییەوە سوودێکی زۆری بۆ یانەکە دەبێت، کە زۆرباشترە لەوەی هاوینی دوای ئەوە بێبەرامبەر لە یانەکە بڕوات."
 
ئارنێ سلۆت دەیەوێت لیڤەرپوولێکی نوێ بونیادبنێت، دوای ئەوەی یۆرگن کڵۆپ لە یانەکە رۆیشت.
 
راهێنەری نوێی لیڤەرپوول، ئامانجی ئەوەیە پشت بە یاریزانی لاو ببەستێت لە پڕۆژە نوێیەکەیدا.
 
محەممەد سەڵاح، ئامانجی یانەی ئیتیحادی سعودیە، یانەکە لە هاوینی ساڵی رابردووەوە کار بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا بگاتە ئامانجەکەی، بۆ ئەوەش ئامادەیە گرێبەستێکی گەورە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی یۆرۆی 2024 بەرزدەکاتەوە. وێنە: AFP

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ

ئیسپانیا بۆ جاری چوارەم بووە پاڵەوانی جامی یۆرۆ دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە لە یاریگەی ئۆلیمپیا ستادیۆم لە بەرلین بەڕێوەچوو، بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ئینگڵتەرای بردەوە.