رووداو دیجیتاڵ
بە ئامانجی درێژەدان بە ریکۆردە مێژووییەکەی، یانەی هیلال لە رکابەرییەکانی خولی سعودیدا بەرامبەر یانەی ئەخدوود یاریی دەکات.
هیلال کاژێر 22:00 لە یاریگەی خۆیدا لە رکابەرییەکانی گەڕی 26 میوانداریی ئەخدوود دەکات و دەیەوێت 31ـەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات و ریکۆردە مێژووییەکەی بۆ بردنەوەی زۆرترین یاریی لەسەریەک لە مێژووی تۆپی پێدا درێژە پێبدات.
لە ریزەکانی هیلال، ئەمشەو بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە ئەلیکساندەر میترۆڤیچ بەشداری لە یارییەکەدا ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانە دەیەوێت سوود لە یاریگە و هاندەرانی وەربگرێت بۆ بردنەوەی سێ خاڵی دیکە.
لە یارییەکی دیکەدا کە هەمان کات بەڕێوەدەچێت، یانەی نەسڕ بەسەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ئەبها یاریی دەکات و دەیەوێت سێ خاڵی دیکە بەدەستبهێنێت.
کریستیانۆ لە یاریی رابردوودا هاتریکی تۆمارکرد و چاوی لە زیادکردنی ژمارەی گۆڵەکانی دەبێت، کە ئێستا خاوەنی 26 گۆڵە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە، یاریی نەکردنی میترۆڤیچ و دوورکەوتنەوەی بۆ 7 هەفتە، هەلێکی زیاتر دەداتە رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ