رووداو هەولێر
کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی ریال مەدرید، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە ئاراستەی ناوبژیوانی یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل کرابوو، بەتایبەتیش لەبارەی ئەو حاڵەوتەی کە لەپشتەوە بەتووندی لێیاندا و یاریزانەکەی تیپی بەرامبەر بە کارتی سوور دەرنەکرا.
لە یارییەکەی گەڕی 22ـی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە یانەی ئیسپانیۆل دۆڕا.
ریال مەدرید بە گۆڵێک، کە لە خولەکی 85 لەلایەن کارلۆس رۆمیرۆوە تۆمارکرا بە ئیسپانیۆل، دوای یارییەکە مەدریدییەکان گلەیی ەئوەیان کرد کە دەبوو رۆمێرۆ لە خولەکی 62 بە کارتی سوور دەربکرێت بەهۆی ئەوەی لەپشتەوە و بەئەنقەست لە کیلیان ئێمباپێی دا، بەڵام نە ناوبژیوان مونیز رویز و نە ئیگلیسیاس ڤیلانۆڤای ناوبژیوانی ڤار بڕیاریان نەدا ئەو یاریزانە بە کارتی سوور دەربکرێت.
دوای یارییەکە، کاتێک ئێمباپێ ژووری جلگۆڕین بەجێدەهێڵێت بۆ ئەوەی بەرەو پاسی تیپەکە بڕوات، لەلایەن میدیاکانی ئامادەبووەوە پرسیاری ئەوە لە یاریزانە فەرەنسییەکە کرا کە ئایا رۆمێرۆ شایەنی ئەوە بووە کە کارتی سووری پێبدرێت؟ لە وەڵامدا ئێمباپێ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی، دواتر پەنجەکانی خستە سەردەمی، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە نایەوێت قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات.
بەم ئەنجامە یانەی ریال مەدرید بەکۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی خولەکەدایە، و بە خاڵێک لەپێش نزیکترین رکابەری ئاتلێتیکۆ مەدریدەوەیە.
بارسێلۆنای پلە سێیەم چانسی ئەوەی هەیە جیاوازییەکە بۆ 4 خاڵ کەم بکاتەوە ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بباتەوە، چونکە ئێستا 42 خاڵی هەیە.
سەبارەت بە ئیسپانیۆلیش شەشەمین سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەشێوەیەکی کاتی ناوچەی دابەزینی بەجێهێشت و بەکۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی حەڤدەیەمدایە و دوو خاڵ لەپێش ئالاڤێسەوەیە کە پلەی 18ـی ریزبەندی گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ