پێکانەکەی نەیمار کێشەی لێکەوتووەتەوە

01-11-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن هەڵبژاردەی بەرازیل یانەی هیلال نەیمار داسێلڤا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسێلڤا، یاریزانی یانەی هیلالی سعودی و هەڵبژاردەی بەرازیل، هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەو پێکانەی دەستپێکردووە کە لە ئەژنۆیدا تووشی بووە، بەڵام رێوشوێنی چارەسەرکردنە کێشەی لێکەوتووەتەوە.
 
نەیمار لە یاریی بەرازیل و ئۆرۆگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دووچاری پێکانێکی قورسبوو. یانەی هیلال رایگەیاند ئەو یاریزانە دووچاری پچڕانی بەستەری پێشەوەی ئەژنۆ و کڵاوەی ئەژنۆی چەپی بووە. سەرچاوەکان کۆکن لەسەرئەوەی چاکبوونەوەی نەیمار لە پێکانەکەی، تەنیا لە رێگەی نەشتەرگەرییەوە دەکرێت.
 
میدیای بەرازیل ئاشکرایانکردووە، وێڕای تێپەڕینی دوو هەفتە بەسەر پێکانەکەی نەیمار و یەکلابوونەوەی پێویستیی نەشتەرگەری، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامنەداوە.
 
میدیاکان دەڵێن، نەیمار پلانی هەیە سبەی پێنجشەممە، لە بەرازیل و لەژێر سەرپەرشتی رۆدریگۆ لاسمار، پزیشکی هەڵبژاردەی بەرازیل نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی هیلال رەزامەندی لەسەر نەشتەرگەرییەکە و کاتی ئەنجامدانەکەی نەداوە.
 
پێشبینیکراوە نەیمار بۆ چاکبوونەوە پێویستی بە دە مانگ پشوو هەبێت، بەڵام یانەی هیلال تێبینی لەسەر کۆی پڕۆسەکە هەیە، بەبێئەوەی روون بێت ئاخۆ یانەکە پێی باشە نەشتەرگەرییەکە پزیشکێکی دیکە بیکات، یان لە وڵاتێکی دیکە بکرێت.
 
لاسمار، پێشتر بەرپرسبووە لە نەشتەرگەریی نەیمار کاتێک لە 2018 دووچاری شکان لە قاچی راستیدابوو، لە دوا پێکانیشدا کە ئەو یاریزانە تووشیبوو لە بەستەرەکانی پاژنەی چەپیدا، هەر لاسمار سەرپەرشتی چاکبوونەوەکەی کردووە.
 
هەندێک سەرچاوەی بەرازیلی گوتوویانە، یانەی هیلال رازی نییە بەوەی لاسمار سەرپەرشتی نەشتەرگەریی یاریزانەکەی بکات، بەڵکو دەیانەوێت بێرتراند سۆنێری، کە پزیشکێکی بەناوبانگی فەرەنسییە، سەرپەرشتی نەشتەرگەرییەکە بکات، بەتایبەت کە ئەو پزیشکە پسپۆری نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکانی ئەژنۆیە.
 
ئەوەی دژ بەویستی یانەی هیلال دەوەستێتەوە لە دۆخەکەدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیلە کە سوورە لەسەرئەوەی رۆدریگۆ لاسمار نەشتەرگەرییەکە بکات.
 
نەیمار هاوینی ئەمساڵ لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە پەیوەندی بە هیلالی سعودییەوە کرد، بەڵام بەهۆی پێکانەوە لەسەرەتای وەرزی خولی سعودیەدا بەشداریی نەکرد و پاش گەڕانەوەشی، دووچاری پێکانەکەی ئێستای بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).