رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئیتیحاد، کۆتایی بە وەرزی نایابی خۆی هێنا و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەلتائی بردەوە و جامەکەی بەرزکردەوە.
لە دوایین گەڕی خولی رۆشنی سعودیەدا، یانەی ئیتیحاد، کە لە گەڕی پێشوودا پاڵەوانبوونی خۆی مسۆگەرکردبوو، میوانداری ئەلتائی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
یانەی ئیتیحاد لە نیوەی یەکەمدا نەیتوانی تۆڕی گۆڵی میوانەکەی بهەژێنێت و لە نیوەی دووەمیشدا، ئەلتائی تاوەکو خولەکی 71 خۆڕاگربوو لە بەردەم هێرشەکانی یاریزانانی ئیتیحاد، بەڵام عەبدولڕەزاق حەمدڵڵای یاریزانی مەغریبی، گۆڵکاری ئیتیحاد و خولەکەش، بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە کاتێکدا یانەی میوان هەوڵیدەدا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، ھێلدەر کۆستای یاریزانی ئیتیحاد لە کاتی زیادکراودا گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ پاڵەوانی خولی رۆشن تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە یانەی ئیتیحاد ژمارەی خاڵەکانی بۆ 72 خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازی 5 خاڵ لەپێش نەسڕی دووەم، نازناوی خولەکەی بردەوە، کە نۆیەمجارە لە مێژووی خۆیدا دەبێتە پاڵەوانی خولی سعودیە.
یاریزانانی ئیتیحاد جامەکەیان بەرزکردەوە و لەنێو هاندەرانیاندا ئاهەنگی خۆشی و سەرکەوتینا گێڕا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ