رۆی کین: هالاند بە یاریزانانی خولی پلەدوو دەچێت

01-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆی کین ئێرلینگ هالاند
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆی کین، کاپتنی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، رەخنەی تووند لە ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجیی یانەی مانچێستەر سیتی دەگرێت و دەڵێت "لە یاریزانێکی خولی پلەدوو دەچێت".
 
دوای یەکسانبوونی مانچێستەر سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ بەبێ گۆڵ، رۆی کین گلەیی لە ئاستی هالاند کرد و یاریزانەکەی بە یاریزانێکی "خولی پلەدوو" بەراورد کرد.
 
یەکسانبوونی هەردوو یانە بووە هۆی ئەوەی لیڤەرپوول پێشەنگی ریزبەندیی پرێمەرلیگ بەدەستبێنێت و مانجێستەر سیتی پلەی سێیەم بگرێت.
 
هالاند لە یارییەکەدا نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات، ئەمەش وایکرد گاری نێڤڵی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، لە لە لێدوانێکدا بڵێت "هالاند لە کەسێک دەچێت کە پێشتر بۆ چەند چرکەیەکیش یاری تۆپی پێی نەکردبێت".
 
دواتر رۆی کینیش لەبارەی ئەو یاریزانەوە قسەی کرد و لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی مێترۆی بەریتانی، لەبارەیەوە گوتی "ئاستی یاریکردنی هالاند بەگشتی زۆر خراپە".
 
ئاماژەی بەوەشکرد "نەک تەنیا لەم یارییەدا، بە لێدانەکانی سەر و شتەکانی دیکەی باشترینە لە جیهاندا، بەڵام ئاستی یارییکردنی بەگشتی زۆر خراپە".
 
لە درێژەی قسەکانیدا، کاپتنی پێشووی مان یونایتد، گوتی "دەبێت ئاستی باشتر بکات، ئەو لە یاریزانانی خولی پلەدوو دەچێت، دەبێت شێوازی یاریکردنی بە گشتی باشتر بکات، بەڵام لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا باشتر دەبێت، هێرشبەرێکی گەورەیە، بەڵام دەبێت شێوازی یاریکردنی بە گشتی باشتر بکات".
 
ئارسیناڵ لە ریزبەندیی پرێمەرلیگدا، بە کۆکردنەوەی 65 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە. مانچێستەر سیتیش بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە 29 گەڕدا پلەی سێیەمی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).