Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابگرە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش27-05-2026

بۆچی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئانتۆنی گۆردۆن بکات؟

0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

محەممەد سەڵاحەدین

رۆژی بڵاوکردنەوە

27-05-2026

تاگەکان

ئانتۆنی گۆردۆن, بارسێلۆنا

بابەتی پەیوەندیدار

کاسپەر شمایکڵ وازی لە یاریکردن هێنا
وەرزش27-05-2026

کاسپەر شمایکڵ وازی لە یاریکردن هێنا

پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی مۆرینیۆ بەرزبووەوە
وەرزش27-05-2026

پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی مۆرینیۆ بەرزبووەوە

یانەی ریال مەدرید رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەکەی راگەیاند
وەرزش27-05-2026

یانەی ریال مەدرید رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکی یانەکەی راگەیاند



رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئینگلتەرا و ئیسپانیا هەواڵی خێرا لەبارەی، نزیکبوونەوەی ئانتۆنی گۆردۆنی ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە بارسێلۆنا بڵاودەکەنەوە و پێشبینیدەکەن بەمنزیکانە گرێبەستەکە ببێتە فەرمی.


بەپێی زانیارییەکانی میدیای کەتەلۆنیا، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنا لە گەشتەکەیدا بۆ ئینگلتەرا، لەگەڵ ئانتۆنی گۆردۆن کۆبووەتەوە و هێرشبەرە ئینگلیزییەکە رەزامەندی پێشانداوە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکەوە بکات، یانەی نیوکاسڵ یونایتدیش رێگریی لەو گواستنەوەیە ناکات.

ئامارەکانی گۆردۆن لە وەرزی 2025/2026 دەریدەخەن بۆچی یانە گەورەکانی ئەورووپا و بەتایبەت بارسێلۆنا پەرۆشی گواستنەوەی ئەو یاریزانەن.

گۆردۆن تەنیا هێرشبەرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو لەناو یاریگادا یەکێکە لە باشترینەکانی جیهانە. ئەو یاریزانە لە 97%ی ئەو گوشارەی لەسەر تیپی بەرامبەر دروستی دەکات سەرکەوتوو بووە، ئەمەش رێژەیەکی بێوێنەیە بۆ یاریزانێکی باڵ. هەروەها لە ئەنجامدانی ئەرکی بەرگریکردندا گەیشتووەتە رێژەی 95%، کە وای لێدەکات ببێتە گونجاوترین بژاردە بۆ سیستمی یاریکردنی بارسا و هانزی فلیک.

جگە لەمانە، گۆردۆن لە رووی گوشارکردنی دوای لەدەستدانی تۆپ و وەرگرتنەوەی بە رێژەی 88% لە پێشەنگی یاریزانانی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپایە. ئەو ئاستە بەرزەی گۆردۆن وایکردووە تەنیا بارسێلۆنا چاوی لەسەر نەبێت، بەڵکو یانەکانی وەک بایرن میونشن و لیڤەرپوولیش بە وردی چاودێری دەکەن، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن بارسێلۆنا لە هەمووان نزیکترە.

تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ کامپ نو لەوانەیە بگاتە 92 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە پرێمەرلیگ پێشکێشی دەکات. گۆردۆن لەم وەرزەدا زیاتر لە 1000 خولەک یاریی کردووە و بە یەکێک لە کاریگەرترین یاریزانەکان لە رووی هاوسەنگی نێوان هێڵی هێرشبەری و بەرگری دادەنرێت.

ئانتۆنی گۆردۆن لەم وەرزەدا 17 گۆڵی تۆمارکردووە لە پرێمەرلیگ شەش گۆڵی هەیە و لە چامپیۆنزلیگ توانیویەتی دە گۆڵ تۆماربکات و گۆڵێکی لە ئێف ئەی کاپ تۆمارکردووە