کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بارسێلۆنا

بارسێلۆنا

وەرزش

بارسێلۆنا بۆ دوورکەوتنەوە لە ریال مەدرید پێویستی بەبردنەوەیە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

22-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری22-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر یانەی دهۆک تۆمارکرد
وەرزش22-11-2026

یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر یانەی دهۆک تۆمارکرد


رووداو دیجیتاڵ


یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و شوێنی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا بەهێزتربکات.


لە رکابەرییەکانی گەڕی 13ـی لالیگا، ئەمڕۆ ئێوارە یانەی بارسێلۆنا لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات و جیاوازییەکەی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەمی ریزبەند بکاتەوە سێ خاڵ.


بارسا لەم وەرزەدا تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە، ئەویش کلاسیکۆی بەرامبەر ریال مەدرید بووە، دوای ئەو یارییە سێ یاریی لەسەریەکی بردووەتەوە و چاوی لە بردنەوەی دوازدەیەمە لەم وەرزەی لالیگادا.


بلاوگرانا خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە و 48 گۆڵی لەم وەرزەی خولەکەدا تۆمارکردووە.


ڤیاڕیال ئێستا لە پلەی نۆیەمی ریزبەندە، تیپەکە 5 جار لەم وەرزەدا دۆڕاوە، دوو وەرز لەمەوبەر لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بارسێلۆنای بردووەتەوە و چاوی لەوەیە پێنجەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات.


هەریەکە لە رۆدری و چاڤی ئیسپارت لە یانەی بارسێلۆنا، بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکەن، جێرارد مۆرێنۆ و خوان فۆیس، ئێلیاس ئاخۆماش بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکەن.


بارسێلۆنا لە 12 یاری لالیگادا 48 گۆڵی تۆمارکردووە و تێکڕای گۆڵەکانی لە هەر یارییەکدا 4 گۆڵە، بارسێلۆنا لە دوایین پێنج یاری لالیگا لە یاریگای خۆیدا 22 گۆڵی تۆمارکرد.


بارسێلۆنا لە دوایین 16 یاریدا لە هەر یارییەکدا گۆڵی تۆمارکردووە، تیپەکە لە دوایین سێ یاریی لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ ڤیاریال 9 گۆڵی تۆمارکردووە.


ڤیاڕیال لە هەر دوایین هەشت یارییەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا گۆڵی تۆمارکردووە، ڤیاریال لەم وەرزەدا لە هەر پێنج یاری دەرەوەی یاریگای خۆی لە لالیگادا گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات
وەرزش22-11-2026

پۆچێتینۆ یەکەم ئەزموونیەتی و یاریی لووتکە بەرامبەر لیڤەرپوول دەکات

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت
وەرزش22-11-2026

ئەمڕۆ یانەی هەولێر دەگاتە کوێت

یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر یانەی دهۆک تۆمارکرد
وەرزش22-11-2026

یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر یانەی دهۆک تۆمارکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە