کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فلۆرێنتینۆ پێرێز

فلۆرێنتینۆ پێرێز

وەرزش

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

فلۆرێنتینۆ پێرێز: دۆسیی نێگرێرا کێشەی هەمووانە و بێ سزا تێناپەڕێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

رووداو دیجیتاڵ


فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەڵێنیدا واز لە کارکردن لەسەر دۆسێی نێگرێرا نەهێنێت، تاوەکو هەموو راستییەکان ئاشکرا دەبن، دووپاتیکردەوە سەرۆکی لالیگا، سنوورەکانی خۆی تێپەڕاندووە و بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە.


رۆژنامەی 'ئەی ئێس' ئاشکرایکردووە، پێرێز لە کۆمەڵەی گشتیی یانەکەی کە ئەمڕۆ لە مەدرید بەسترا، قسەیکردووە، هەڵوەستەی لەسەر زنجیرەیەک دۆسێی گرنگی پەیوەست بەیانەکەی کردووە.


لەبارەی دۆسێی نێگرێراوە، سەرۆکی ریال مەدرید گوتوویەتی، "دۆسیی نێگرێرا تەنیا کێشەی ریال مەدرید نییە. دەکرێ ئێمە قوربانیی سەرەکیی دۆسێیەکە بین، بەڵام ئەوە پڕۆسەیەکی گزیکارانەی خاوەن پێشینەیە لەسەر هەموو پاڵەوانێتی و خولە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، کە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە".


ئەو گوتوویەتی، "دۆسێی نێگرێرا کێشەی هەموو بەشدارانی خولەکان و دامەزراوە سەرپەرشتیارەکانە. من راناوەستم تاوەکو هەموو ئەوانەی لێی بەرپرسن، لێپێچێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت".


پێرێز هەروەها دەڵێ، "قورسە لەوە تێبگەم کە ریال مەدرید تاکە لایەنی کۆتایی بایەخدەر بە دۆسێیەکە بێت، لە کاتێکدا ئەوە کێشەیەکە بۆ هەمووان، هەروەها هەموو لایەنەکان لێی بەرپرسن، بەتایبەت دەستەی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، چونکە بەرپرسیارێتی ئەوانە، خاوێنیی پێشبڕکێیەکان بپارێزن".


ئەو هەروەها دەڵێ، "ئەوان بەرامبەر یوفا هیچیان نەکرد، ریال مەدرید ناچاربوو زانیارییەکان کۆبکاتەوە و سکاڵا تۆمار بکات". ئاماژەی بەوەدا، یوفا دۆسێیەکەی لە مانگی دەی ئەمساڵدا رەوانەی، لیژنەی رێککاری و ئەخلاقیاتی فیدراسیۆنەکە کردووە.


پێرێز گوتوویەتی، "فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە نێو جەرگەی ئەو دۆسێیەدایە، لە کاتێکدا لالیگا خۆی بێدەنگکردووە و تەنانەت پرسیاری لە لێکۆڵینەوەکانیش نەکردووە. یان ئەوەتا ئەوان دەیانەوێت هەندێک زانیاری بشارنەوە کە پێشتر لەسەر دۆسێیەکە هەیانبووە، یان بەکورتی و پوختی نایانەوێت ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ بکەن".


پێرێز، زیاتر دەڵێ، "ریال مەدرید لەوکاتەوەی من سەرۆکم، بەدەست لێکەوتەکانی ئەو دۆسێیەوە دەناڵێنێت و تاوەکو 2018 هەر وابووە. داتاکانی کۆمپانیای ستاتس پێرفوم دەڵێن، بارسا 862 یاری ئەنجامداوە لە کاتێکدا بەرامبەرەکەی یاریزانی لێدەرکراوە، لە کاتێکدا ریال مەدرید لە 80 یاریدا، بەیاریزانێک کەمەوە یاریی کردووە".


ئەو زیاتر دەڵێ، "لەوەتەی ڤار هەیە، ریال مەدرید 42 گۆڵی رەتکراوەتەوە، ئەوە دوو هێندی ئەوەیە کە لە بارسێلۆنا رەتکراوەتەوە کە 19 گۆڵە".


پێرێز روونیدەکاتەوە، "لە خولی پلە یەک، هێشتا 21 ناوبژیوان بەهۆی نێگرێراوە سەرخراون، لە نێویاندا ناوبژیوانانی ڤار، ئەوان ئێمە تۆمەتبار دەکەن و دواتریش دێنە یارییەکانمان بەڕێوەدەبەن. دیارە سیستمی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت ئێمە ئەوە لەبیربکەین کە روویداوە، ئەمە بەبێ سزا تێناپەڕێت، بێدەنگی لەئاستی ئەو راستییانە، جۆرێکە لە جۆرەکانی بەرپرسیارێتی".


پێرێز هەروەها هێرشی کردووەتە سەر دەستەی لالیگا و دەڵێ، "تێباس لەبری ئەوەی هاوکاربێت لە ئاشکراکردنی راستییەکان، رێگای هێرشکردنە سەر ریال مەدریدی هەڵبژاردووە، مانگی 10 هەموو سنوورەکانی تێپەڕاند و کەناڵی ریال مەدریدی بە نازییەت ناوبرد، لەبری ئەوەی دواتر پاشگەزببێتەوە، هێشتا سووربوو لەسەر قسەکانی".


سەرۆکی ریال مەدرید دەڵێ، "ئەوەی تێباس گوتی، سووکایەتی بوو بۆ قوربانییانی دەستی نازییەت، هەروەها سووکایەتی بەهاندەرانی ریال مەدرید، ئەوە کارێکی قێزەون و نەشیاوە. سەیرە کە تاوەکو ئێستا دەستیلەکارنەکێشاوەتەوە و سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێش، ئەوی وەک جێگری خۆی، لە پۆستەکەی دوورنەخستووەتەوە".


ئەو زیاتر گوتوویەتی، "ناکۆکییەکان بەبەڵگە چارەسەر دەکرێن، نەک بە سووکایەتی، هەرلەبەر ئەوە سکاڵامان لە دژی تێباس لای ئەنجوومەنی باڵای وەرزش تۆمارکردووە و ئەوان لای خۆیانەوە، داوای دادگاییکردنی کارگێڕیی ئەویان کردووە".


سەرۆکی ریال مەدرید هەروەها ئاشکرایکردووە، یانەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یوفا و دەستەی یانە پیشەگەرەکانی ئەورووپا ئاساییکردووەتەوە. بەڵێنیشیداوە، "تاوەکو من سەرۆکی ریال مەدرید بم، رێگا بەهیچ کەسێک نادەم بەرژەوەندی خۆی، بخاتە پێش بەرژەوەندی ئەندامانی یانەکەوە، چارەنووسی یانەکە ئەندامەکان دیاریی دەکەن، نەک کەسانی دیکە".


لە هەمان کۆمەڵەی گشتیی ریال مەدریددا، لەسەر داوای پێرێز، رافایل نادال وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانەکە پەسندکرا.



بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا
وەرزش21-11-2026

ڤان دایک هیوایەک دەداتە بارسێلۆنا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە