کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

یانەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

رووداو دیجیتاڵ


یانەی هەولێر لە راگەیێنراوێکی فەرمیدا سەبارەت بە رووداوەکانی یاریی کلاسیکۆی کوردستان، کە لەنێوان هەردوو یانەی دهۆک و هەولێر لەسەر یاریگای دهۆک بەڕێوەچوو، دووپاتی دەکاتەوە کە سکاڵا تۆمار دەکات، چونکە دوای یارییەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و هاندەرانی یانەی دهۆکەوە هێرشێکی ناڕەوا، دڕندانە و ترسنۆکانەی بەرنامە بۆ داڕێژراو کراوەتە سەر هاندەران، یاریزانان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی یانەکەیان، لێیاندراوە و چەندین کەس بریندارکراون.


دوێنێ هەینی لە گەڕی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا یاریی کلاسیکۆی کوردستان لەنێوان دهۆک و هەولێر لە دهۆک بەڕێوەچوو، و بەئەنجامی 1-1 یەکسانبوون کۆتاییهات، بەڵام دوای یارییەکە شەڕ و ئاژاوە روویدا و چەندین کەس بریندار بوون،


یانەی هەولێر ئەمڕۆ لە راگەیێنراوێکدا، رایگەیاند کە سکاڵا تۆماردەکات، چونکە جگە لەوەی لەلایەن هاندەرانی دهۆکەوە هێرش کراوەتە سەر هاندەران و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، خودی ئاسایشپارێزەکانی یارییەکە و سەرپەرشتیاری پاراستنی ئاسایشی یارییەکە و تەنانەت دەستەی کارگێڕیی یانەی میوانداریش کەمتەرخەم بوونە.


یانەی هەولێر لە راگەیێنراوەکەیدا، دووپاتی دەکاتەوە کە بەڵگە و ڤیدیۆی زۆریان لەبەردەستە و هاوپێچی سکاڵاکە دەکەن.


ئەمە دەقی راگەیێنراوەکەی یانەی هەولێرە


بەداخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە میانەی بەڕێوەچوونی یاریی یانەکەمان بەرامبەر یانەی دهۆک لە گەڕی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کە لەسەر یاریگەی دهۆک ئەنجام درا، لە کاتی یارییەکە و دوای کۆتاییهاتنیشی، لەلایەن بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی یاریگە، هاندەرانی یانەی دهۆک و بەشێک لە رێکخەرانی یارییەکە، هێرشێکی ناڕەوا، دڕندانە و ترسنۆکانەی بەرنامە بۆ داڕێژراو کرایە سەر هاندەرانی دڵسۆزمان، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و یاریزانانمان.


کارەساتەکە بەوەندە نەوەستا، بەڵکو هێرش و دەستدرێژییەکان گەیشتنە ناو ژووری جلگۆڕینیش، دوای ئەوەی شاندی یانەکەمان و هاندەرانمان بۆ ماوەی سێ کاژێری تەواو لە ناو یاریگەدا گەمارۆ دران و رێگەی دەرچوونیان لێ گیرا، لە ماوەی ئەو گەمارۆدانەدا ژمارەیەک لە هاندەران دزەیان کردە ناو ژووری جلگۆڕینی یاریزانان لە ئەنجامی ئەو پەلامارە تووندوتیژانەدا، سێ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەکەمان بە سەختی بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش لە هاندەرەکانمان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کران.


جێگەی داخە، ئێمە دەستەی کارگێڕیی یانەی دهۆک بەکەمتەرخەم دەزانین لەو بابەتە کە جگە هیچ رۆڵێکیان نەبوو لە کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و هاندەرانیان و هێزە ئەمنییەکانی یاریگا و زۆر کەمتەرخەم بوون بەرامبەر رژانی خوێنی رۆڵەکانی شارەکەمان.


ئێمە لە یانەی هەولێر رایدەگەیێنین کە تەواوی ئەو رووداوە تاوانکاری و پێشێلکارییانەی سەرەوەمان بە بەڵگەی حاشاهەڵنەگر و تۆماری ڤیدیۆیی روون لەبەردەستدایە، بەڕوونیش هەست بەوە دەکەین کە بوونی سەرپەرشتیاری ئەمنیی یارییەکە، کە خەڵکی شاری دهۆک بووە، بێ کاریگەر نەبووە لە دروستبوونی ئەم کەشە ناهەموار و پڕ لە مەترسییە و کەمتەرخەمی لە پاراستنی گیانی میوانان و وەرزشکاران.


بەو پێیە و بەمەبەستی پاراستنی مافی رۆڵەکانمان و شکۆی وەرزشوانانمان ئەمڕۆ یانەکەمان بەفەرمی سکاڵای خۆی بە هاوپێچکردنی تەواوی بەڵگە و ڤیدیۆکان تۆمار دەکات.


یانەکەمان بە نووسراوی فەرمی داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هەروەها داوا لە لێژنەی رێککاریی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکەین بەشێوەیەکی جددی، خێرا و بێلایەن لێکۆڵینەوە لەم دۆسێیە بکات و سزای یاسایی و وەرزشیی تووندی هەموو ئەوانە بدات کە دەستیان لەم هێرشانەدا هەبووە، چونکە خوێنی مرۆڤ و گیانی وەرزشکاران و هاندەران بەو شێوەیە هەرزان نییە کە بێ سزا و لێپرسینەوە تێپەڕێت.


جەخت دەکەینەوە کە جگە لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە هەموو دەرگا و دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکانی دیکە دەدەین بۆ بەدەستهێنانی ماف و سەندنی حەقی خوێنی رۆڵەکانمان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوە ناوەرزشی و مەترسیدارانە لە داهاتوودا.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە