کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ

وەرزش

مۆرینیۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ سوپرایزی هەیە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

رووداو دیجیتاڵ


یانەی ریال مەدرید دوای مانگێک دوورکەوتنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای خۆی 'سانتیاگۆ بێرنابیۆ'، لەکاتێکدا ئامانجی بەردەوامبوونە لە زنجیرەی سەرکەوتنەکانی و بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا، بەڵام رووبەڕووبوونەوەی سێلتاڤیگۆ لەوانەیە هەندێک جێگەی سەرسوڕمان بێت، چونکە جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی بڕیاری داوە چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی سەرەکیی تیپەکەیدا بکات، بەهۆی زۆری یارییەکان و ویستی بۆ پاراستنی یاریزانە سەرەکییەکانی پێش زنجیرەیەک لە یارییە سەختەکان، کە بەدوای یەکدا دێن.


ریال مەدرید ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە چوارچێوەی گەڕی 13ـی لالیگای ئیسپانیا، میوانداریی سێلتاڤیگۆ دەکات و وەک خاوەن ماڵ هەوڵ دەدات سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت و بەردەوام بێت لە پێشکەوتنەکانی بەسەرپەرشتی مۆرینیۆ.


ریال مەدرید بە ورەیەکی بەرزەوە دەچێتە ئەم یارییە، دوای ئەوەی توانیویەتی لە هەموو پێشبڕکێیەکاندا هەشت سەرکەوتنی یەک لەدوای یەک بەدەستبهێنێت، کە پێنج دانەیان لە خولی ئیسپانیا بووە. دیارترین سەرکەوتنیشیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە یاریگای کامپ نو بوو.


یانەی شاهانە لەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە؛ بە تۆمارکردنی 17 گۆڵ و تەنیا سێ گۆڵی لێبووە. ئەم ئامارانە هێزی ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا دەردەخەن، بەپێی ئەوەی رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە.


لەگەڵ ئەم ئامارانەشدا، مۆرینیۆ دەزانێت پاراستنی ئەم ئاستە پێویستی بە مامەڵەکردنێکی وریایانە لەگەڵ زۆری یارییەکان هەیە، بەتایبەتی کە ریال مەدرید ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات لە ماوەی هەشت رۆژدا سێ یاری ئەنجام بدات، پێش ئەوەی بچێتە قۆناخێک لە تاقیکردنەوە سەختەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆی.


ئەم یارییانەش بریتین لە رووبەڕووبوونەوە ریال سۆسیداد لە یاریگای ئەنوێتا، ئاتلێتیک بیلباو لە سان مامێس، پاشان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیمارات، لە یارییەکی گرنگ لە چوارچێوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.


مۆرینیۆ لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانییەکەیدا ئاماژەی بە ئامادەیی هەموو یاریزانەکانی تیپەکە کرد، بەڵام بەشداریی هەموویانی پشتڕاست نەکردەوە. ئەو روونیکردەوە کە خشتەیەکی پڕ لە یاری لە چاوەڕوانی تیپەکەدایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی وردی توانای جەستەیی یاریزانەکان هەیە.


بەپێی رۆژنامەی ئەی ئێس، مۆرینیۆ بەرەو ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی تیپەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ دەڕوات، بەجۆرێک تێکەڵەیەک لە یاریزانە سەرەکییەکان و ئەو یاریزانانە بەکاربهێنێت کە لە ماوەی رابردوودا کاتی یارییان کەمتر بووە.


فێدی ڤاڵڤێردی، یاریزانی ئۆرۆگوای، لەپێشەوەی ئەو نێوانەدایە کە چاوەڕوان دەکرێت لە کورسییەکانی یەدەگ دانیشێت، دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو گەڕایەوە بۆ پایتەختی ئیسپانیا، بەدوای بەشدارییەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ماوەی وەستانی نێودەوڵەتی.


ڤاڵڤێردی کاتی پێویستی بۆ پشوودان و ئامادەبوون بۆ یارییەکەی بەردەست نەبووە، بۆیە مۆرینیۆ نایەوێت لە سەرەتای یارییەکەدا مەترسی بەشداریپێکردنی بگرێتە ئەستۆ. لەبری ئەوەش، ئەگەری ئەوە هەیە یاریزانی ئینگلیزی، ترێنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵد، لە باڵی راست یاری پێبکات.


ترێنت یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین سوود لەم گۆڕانکارییانە وەردەگرێت، بەتایبەتی کە لە ماوەی وەستانی نێودەوڵەتیدا تەنیا 78 خولەک لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری کردووە، ئەمەش وایکردووە ئامادەتر بێت لە هەندێک لە هاوتیپەکانی کە کاتی یاریی زیاتر بەسەربردووە.


لە هێڵی دواوەشدا، چاوەڕوان دەکرێت ئانتۆنیۆ رودیگێر و ئەلڤارۆ کارێراس لە ریزبەندی سەرەکیدا بن. بەم پێیە، بەرگریکاری ئەڵمانی جێگەی کۆناتێ دەگرێتەوە، لەکاتێکدا کارێراس لەبری کۆکۆرێیا بەشداری دەکات؛ ئەوەش لەبەر ئەوەی کۆکۆرێیا 180 خولەک لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی کردووە.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە