کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فلۆرێنتینۆ پێرێز

فلۆرێنتینۆ پێرێز

وەرزش

سەرۆکی یانەی ریال مەدرید: بارسێلۆنا ئەو دوژمنەیە کە ناتوانین لەگەڵی رێکبکەوین

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

21-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس21-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت


رووداو دیجیتاڵ


فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، لە کۆنگرەی گشتیی یانەکەی لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا دەڵێ، بارسێلۆنا دوژمنە.


پێرێز ئێستا لە کۆنگرەی گشتیی یانەکەی قسە دەکات، رەخنەی تووند لە دەستەی لالیگا و بارسێلۆنای رکابەری دەکات.


لە کۆنگرەی گشتیی ساڵانەی ریال مەدریددا، ئەندامانی کۆنگرە، بوونی رافایێل نادالیان بە ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەکە پەسندکرد.


رۆژنامەی 'ئەی ئێس' دەڵێ، سەقامگیریی ئابووری و پێویستی گۆڕانکاریی لەسەر ئاستی وەرزشی، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوژمنەی کە رێکەوتنی لەگەڵ ناکرێت (لە ئاماژەیەکدا بۆ بارسێلۆنا)، هەروەها پابەندبوونی تەواو بۆ بەردەوامبوونی دادوەریی وەرزشی تاوەکو کۆتایی، دیارترین تەوەری قسەکانی سەرۆکی ریال مەدرید دەبێت، لەبەردەم ئەندامانی کۆنگرەدا.


پێرێز هەروەها باسی ئاساییبوونەوەی پەیوەندی یانەکەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا (یوفا)، هەروەها سووربوونی یانەکە لەسەر رێگای رەتکردنەوەی شێوازی کارکردنی خاڤیێر تێباسی سەرۆکی لالیگا، دەکاتەوە.


دۆخی ئەمساڵی کۆنگرەی گشتیی یانەی ریال مەدرید، لە دۆخی ساڵانی پێشوو جیاوازە، لەبەرئەوەی یانەکە مانگی حەوتی رابردوو، کۆنگرەی گشتیی خۆی ئەنجامدا و جارێکی دیکە فلۆرێنتینۆ پێرێز، بەسەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرایەوە.


رۆژنامەکە دەڵێ، سەرۆکی ریال مەدرید لە وتارەکەیدا هەڵوەستە لەسەر درزی گەورە، لە پەیوەندییەکانی یانەکە لەگەڵ بارسێلۆنا دەکاتەوە، پاشئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانە، لەماوەی رابردوودا گرژی و ناکۆکی زۆری تێکەوت.


پێشبینیکراوە سەرۆکی ریال مەدرید، بەشێکی دیکەی قسەکانی بۆ هێرشکردنەوە و رەخنەگرتن لە تێباس و دەستەی لالیگا تەرخان بکات، بەتایبەت کە یانەکە لەماوەی رابردوودا، هێرشی زۆری کردە سەر دەستەی لالیگا و شێوازی بەڕێوەبردنی خولەکە.


بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی یانەی دهۆک: فیتنە لە کوشتن گەورەترە

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە
وەرزش21-11-2026

سەرۆکی ریال مەدرید: نێگرێرا بێ سزا تێناپەڕێت و تێباس بەرامبەر ریال مەدرید، زماندرێژی کردووە

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت
وەرزش21-11-2026

هیچ یانەیەک موسیالای ناوێت

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە