کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کلاسیکۆی کوردستان

کلاسیکۆی کوردستان

وەرزش

بۆ کلاسیکۆی کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر دهۆک دەبن

هەولێر دوای پێنج یاریی بەبێ بردنەوە چاوی لە سەرکەوتنە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسانبوون کۆتاییهات و زاخۆ بە خاڵیک رازی بوو
وەرزش20-11-2026

کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسانبوون کۆتاییهات و زاخۆ بە خاڵیک رازی بوو

مۆرینیۆ بۆ ڤینیسیۆس: نەدەبوو ئەو قسانە بکەیت
وەرزش20-11-2026

مۆرینیۆ بۆ ڤینیسیۆس: نەدەبوو ئەو قسانە بکەیت

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات
وەرزش20-11-2026

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات


رووداو دیجیتاڵ


ئەمڕۆ کلاسیکۆی کوردستانە، چاوەکان لەسەر یاریگای دهۆک دەبن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یارییەکی سەرنجڕاکێشی نێوان هەردوو یانەی دهۆک و هەولێر بکرێت.


لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە یاریی کلاسیکۆی کوردستاندا، کاژێر 19:15 یانەی دهۆک لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی هەولێر یاریی دەکات و جارێکی دیکە هەردوو تیپ چاوەکان بۆ یارییەکی دیکەی سەرنجڕاکێش دەچنەوە سەر کلاسیکۆ.


هەردوو تیپ لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئامادەکارییەکی باشیان بۆ ئەم یارییە کردووە و دەیانەوێت بەبردنەوەی کلاسیکۆ هاندەرانیان دڵخۆش بکەن، بەتایبەت یانەی دهۆک کە لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا یاریی دەکات.


سلێمان رەمەزان، راهێنەری یانەی دهۆک پێش کلاسیکۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا گوتی "ئێمە دەمانویست زۆرترین سوود لە ماوەی وەستان وەربگرین، بەڵام رۆیشتنی 9 یاریزانمان زیانی پێگەیاندین.هیوادارم ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەین کە شایستە ناو و نێوبانگی دهۆک بێت و هاندەرانمان دڵخۆش بکەین. داوا لە هاندەران دەکەین پاڵپشتیی تیپەکە بکەن، چونکە ئەوان یاریزانی ژمارە 12ـی تیپەکەن.

پەیوەندیکردنەوەی یاریزانە نێودەوڵەتییەکان بە کەمتر لە 24 کاژێر پێش یارییەکە ئاڵنگارییەکی دیکەیە."


دهۆک لەم وەرزەدا لە دوای 13 گەڕ، خاوەنی چوار بردنەوە، 6 یەکسانبوون و سێ دۆڕاندنە، ئێستا لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندە و خاوەنی 18 خاڵە.


یونس حەمود، ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە و 7 گۆڵی تۆمارکردووە، پێشەنگی گۆڵکارانی خولی عێراقی گرتووە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.


یانەی هەولێر رۆژی پێنجشەممە بۆ یارییەکە چووەتە دهۆک، دوایین ئامادەکارییەکانی لەوێ ئەنجامدا و تیپەکە ئامادەیە.


لوئەی سەڵاح، راهێنەری یانەی هەولێر لەبارەی یارییەکەوە دەڵێت "یارییەکە لەلایەک دێربییە و لەلایەکیش رکابەریکردنە بۆ بردنەوەی سێ خاڵ. کارمان لەسەر چارەسەرکردنی هەڵەکانمان کردووە و بەباشی ئامادەین بۆ ئەم یارییە. متمانەی تەواوم بە یاریزانەکان هەیە بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکێش بکەن. ئەو یاریزانانەی بۆ یەکەمجار بەشداری لە دێربییدا دەکەن، زۆر گرنگە بە سەرنجدانی بەرزەوە لەپێناو بردنەوەی یارییەکە رکابەری بکەن."


میولێن ناتان، هێرشبەری یانەی هەولێر، گۆڵکاری یانەکەیە لەم وەرزەی خولەکەدا و 4 گۆڵی تۆمارکردووە.


یانەی هەولێر لە 13 یاریی ئەم وەرزەدا خاوەنی 5 بردنەوەیە، 5 جار یەکسانبووە و سێ یاریی دۆڕاندووە، ئێستا تیپەکە خاوەنی 20 خاڵە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەیە.


هەولێر لە 5 یاریی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی نیگەرانکردووە، بۆیە تیپەکە دەیەوێت بە بردنەوەی کلاسیکۆ بگەڕێتەوە سەر رێگای راست و جارێکی دیکە هاندەرانی دڵخۆش بکاتەوە.


ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی یانەی هەولێر لە بەیانییەکی زووەوە بەرەو دهۆک بەڕێکەوتوون بۆ ئەوەی لە کلاسیکۆدا پاڵپشتیی یانەکەیان بکەن.


دەرگای ژمارە 3ـی یاریگای دهۆک تایبەت دەبێت بە هاندەرانی یانەی هەولێر، بەپێی زانیارییەکانی رووداو سپۆرتس، ئەگەر ئەو شوێنە بەشی هاندەرانی یانەکەی نەکرد، دەرگای ژمارە 2ـی یاریگاکەش تایبەت دەکرێت بە هاندەرانی ئەو یانەیە.


بلیتەکانی یاریی کلاسیکۆ سێ رۆژ پێش یارییەکە خرانە بازاڕەوە، بلیتی ئاسایی یارییەکە نرخەکەی 3 هەزار دینارە، دەرگای ژمارە 1 و 10ـی یاریگا نرخەکەی 10 هەزار دینارە و بلیتی ڤی ئای پی 50 هەزار دینار نرخەکەیەتی.


بابەتی پەیوەندیدار

کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسانبوون کۆتاییهات و زاخۆ بە خاڵیک رازی بوو
وەرزش20-11-2026

کلاسیکۆی کوردستان بە یەکسانبوون کۆتاییهات و زاخۆ بە خاڵیک رازی بوو

مۆرینیۆ بۆ ڤینیسیۆس: نەدەبوو ئەو قسانە بکەیت
وەرزش20-11-2026

مۆرینیۆ بۆ ڤینیسیۆس: نەدەبوو ئەو قسانە بکەیت

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات
وەرزش20-11-2026

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە