کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

زاخۆ و شورتە

زاخۆ و شورتە

وەرزش

قۆناخێکی نوێ لە یانەی زاخۆ بە یارییەکی لووتکە دەستپێدەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

20-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری20-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ کلاسیکۆی کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر دهۆک دەبن
وەرزش20-11-2026

بۆ کلاسیکۆی کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر دهۆک دەبن

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات
وەرزش20-11-2026

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات

یەکەمجارە لە مێژوودا رووبدات.. کوردێک دەبێتە باشترین یاریزانی 2026ـی ئاسیا
وەرزش19-11-2026

یەکەمجارە لە مێژوودا رووبدات.. کوردێک دەبێتە باشترین یاریزانی 2026ـی ئاسیا


رووداو دیجیتاڵ


یانەی زاخۆ دەچێتە نێو قۆناخێکی نوێ و لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکەی دەستپێدەکات، کاتێک لە یارییەکی لووتکەدا بەرامبەر یانەی شورتە یاریی دەکات.


لە رکابەرییەکانی گەڕی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاژێر 16:00 یانەی زاخۆ لەنێو یاریگا و هاندەرانیدا بەرامبەر یانەی شورتە یاریی دەکات و ئەمە یەکەم یاریی یانە کوردستانییەکە دەبێت لەژێر سەرپەرشتی حوسام سەید، راهێنەری نوێی یانەکە.


ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکەدا بێبەرامبەر دەبێت و زاخۆ دەیەوێت زۆرترین هاندەر لە یاریگا ئامادەبێت بۆ ئەوەی پاڵپشتیی یانەکە بکەن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر رێگای راست و بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە.


حوسام سەید، راهێنەری سوری، دوو رۆژ سەرپەرشتیی مەشقدانەوەی تیپەکەی کردووە و چاوی لەوەیە لە یەکەم دەرکەوتنیدا شوێن پەنجەی خۆی بەسەر تیپەکەوە دیاربکات و بەبردنەوە بچێتە نێو ئەم قۆناخە نوێیەی یانەی زاخۆ.


زاخۆ لەم وەرزەی خولەکەدا، ئەمە سێیەم راهێنەرە کاری لەگەڵ دەکات، دوای ئەوەی هەریەکە لە لاورێن بانیدی فەرەنسی و تەڵاڵ بلووشیی قەتەری نەیانتوانی خواست و داواکارییەکانی هاندەران و کارگێڕیی یانەکە بهێننەدی.


هاندەرانی یانەی زاخۆ بە هاتنی ئەم راهێنەرە گەشبینن و پێیانوایە ئەگەر یاریزانەکان لەپێناو لۆگۆی یانەی زاخۆ و ناوی یانەکە یاریی بکەن، دەتوانن گۆڕانکاری لەو دۆخەدا بکەن کە یانەکە پێیدا تێدەپەڕێت.


محەممەد نۆمی، یاریدەدەری راهێنەری یانەی زاخۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی پێش یارییەکە گوتی "بەخێرهاتنی دەستەی راهێنەران دەکەین، کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێپەڕێنین. زاخۆ بە کاتی سەختدا تێپەڕیوە، یاریی بەرامبەر شورتەش بەهێز و پڕ رکابەری دەبێت."


یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ گوتی "کاردەکەین بۆ ئەوەی زاخۆ بگەڕێنینەوە شوێنی راستی خۆی، چونکە شایستەی ئەوەیە لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە بێت. متمانەی تەواومان بە هاندەرانمان هەیە بۆ ئەوەی لە یارییەکەدا پاڵپشتیی تیپەکە بکەن."


حوسێن عەبدولواحید، راهێنەری یانەی شورتە پێش یارییەکە دەڵێت "ماوەی وەستانی خولەکە بۆ ئێمە ئەرێنی بوو، بەهۆی خشتەی یارییەکان و بەشداریکردنمان لە پاڵەوانێتیی ئاسیا. سەرەڕای ئەوەی چوار یاریزانمان یاریی ناکەن، بەڵام ئێمە یاریزانی بەتوانامان هەیە و دەتوانن بە متمانەوە شوێنەکانیان پڕبکەنەوە."


راهێنەری شورتە دەڵێت " یارییەکە ئاسان نابێت، بەرامبەر تیپێک یارییدەکەین یاریزانی زۆرباشی هەیە، بەتایبەت کە لە یاریگای خۆی و لەنێو هاندەرانیدا یاریی دەکات، بەڵام ئێمە ویستێکی گەورەوە هاتووینەتە زاخۆ و دەمانەوێت ئەنجامێکی ئەرێنی ببەینەوە کە شایستەی ناوی یانەکە بێت."


زاخۆ پێش ئەنجامدانی ئەم یارییە لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، 13 یارییکردووە، 3 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، 4 جار یەکسانبووە و 6 جار دۆڕاوە، ئێستا یانەکە خاوەنی 13 خاڵە.


یانەی شورتە لەم وەرزەدا 24 خاڵی لە دوای 13 گەڕ کۆکردووەتەوە، 6 بردنەوە، 6 یەکسانبوون و 1 دۆڕانی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە.


بابەتی پەیوەندیدار

بۆ کلاسیکۆی کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر دهۆک دەبن
وەرزش20-11-2026

بۆ کلاسیکۆی کوردستان هەموو چاوەکان لەسەر دهۆک دەبن

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات
وەرزش20-11-2026

ریال مەدرید پاداشتی کاپتنەکەی دەکات

یەکەمجارە لە مێژوودا رووبدات.. کوردێک دەبێتە باشترین یاریزانی 2026ـی ئاسیا
وەرزش19-11-2026

یەکەمجارە لە مێژوودا رووبدات.. کوردێک دەبێتە باشترین یاریزانی 2026ـی ئاسیا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە