رووداو دیجیتاڵ
ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ لە یانەی ڤالێنسیا بردەوە، ئەوەش لە یارییەکانی گەڕی یازدەیەمی لالیگادا کە ئێوارەی رۆژی شەممە بەڕێوەچوو.
فیدێریکۆ ڤاڵڤێردی لە خولەکی 28دا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد، و لە خولەکی 36شدا ئاردا گولەر گۆڵی دووەمی زیادکرد.
هەروەها کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 75دا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و سەرکەوتنی ریال مەدریدی بەسەر 'شەمشەمەکوێرەکان'ـدا یەکلاکردەوە.
بەم ئەنجامە، کێبڕکێ لەسەر پێشەنگی ریزبەندی تووندتر دەبێتەوە پێش یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنادا کە لە چوارچێوەی هەمان گەڕدا ئەنجام دەدرێت.
ریزبەندیی لالیگا
1. بارسێلۆنا (30 خاڵ)
2. ریال مەدرید (30 خاڵ)
3. ئاتلێتیکۆ مەدرید (28 خاڵ)
4. ریال بێتیس (23 خاڵ)
5. ریال سۆسیداد (19 خاڵ)




