رووداو دیجیتاڵ
هاری کەین، دوای ئەوەی خەڵاتی باڵۆندۆری وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2026 بەدەستهێنا، پەیامێکی مێژوویی ئاراستەی خێزانەکەی کرد و پەیامەکەی دابەشی سەر سێ بەش دەکات، بەشی یەکەمی ئاراستەی دایک و باوکی کردووە. بەشی دووەمی بۆ منداڵەکانی بووە و بەشی سێیەم و کۆتایی بۆ هاوژینەکەی بوو.
بۆ دایک و باوکم:
چ ساتەوەختێکی جوانە. ئەو هەموو ساڵە، ئەو قوربانیانەی کە بۆ منتان دا، ئەو پشتیوانییەی کە پێتان بەخشیم، ئەو کاتانەی منتان دەبرد بۆ مەشقەکان، هاتن بۆ سەیرکردنی یارییەکانم، لە سەرانسەری ئینگلتەرا، لە هەموو ئەڵمانیا، گرنگ نییە لە کوێ بێت، هەتا ئەمڕۆش لەوێن.
هەرگیز هیچ گوشارێک لەلایەن ئێوەوە نەبوو بۆ ئەوەی ببم بە یاریزانی تۆپی پێ. هەمیشە دەربارەی کارکردنی سەخت بوو، هەمیشە بۆ کارکردن لەپێناو باشتر بوون بوو، و هەمیشە بۆ فێربوون بوو. خۆشم دەوێن. زۆر سوپاس.
بۆ منداڵەکانم:
بۆ ئیڤی، ڤیڤیان، لویس و هێنری، ئێوە هۆکاری ئەوەن کە من ئەم کارە دەکەم.
من دەمەوێت وەک باوکێک نموونەیەکی باش بم، بەڵام وەک پیشەگەرێکیش لەوە تێدەگەم کە کارکردنی سەخت و باوەڕکردن بەخۆت مانای چییە. من ئێوەم زۆر خۆشدەوێت.
بۆ هاوژینەکەم، کاتی:
نزیکترین هاوڕێم. ئێمە بە بەرزی و نشێویدا تێپەڕیووین، بەدڵنیاییەوە. تۆ گەورەترین پاڵپشتی منی.
ئەوەتا. ئێمه ئەوەمان کرد. تۆ هەمیشە باشترین هەوڵی خۆتت بۆ من داوە. تۆ خۆتت کردە قوربانی بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەیت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانم.
ئەمە خەڵاتێکە کە ئێمە بەیەکەوە ئاهەنگی بۆ دەگێڕین، نەک تەنیا من. ئەوە من و تۆین. ئەوە هەموو خێزانەکەمانە. خۆشم دەوێیت.



