رووداو دیجیتاڵ
دانیال ریۆلۆ، رۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری کۆمپانیای RMC Sport پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا ئەو هەڵمەتە میدیاییەی کە کیلیان ئێمباپێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر ئەنجامی دەدات زیادەڕەوی تێداکردووە؟، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لێدوانەکانی ئەم دواییەی کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆخەکەی شەرمەزار کردووە.
کێبڕکێی خەڵاتی باڵۆندۆر، کە بڕیارە ئاهەنگی دابەشکردنی لە لەندەن لە 26ـی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەبچێت، بەردەوامە و بەربژێرەکان دەرکەوتنی میدیایی زیاتر دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی چانسەکانیان.
هاوشێوەی لامین یامال و ئێمباپێ، کە بەردەوامن لەسەر لێدوانەکانیان و روونکردنەوەی هۆکارەکانی ئەوەی کە شایەنی خەڵاتەکەن.
ئێمباپێ وەرزی رابردوو وەک گۆڵکاری خولی ئیسپانیا بە 25 گۆڵ و چامپیۆنزلیگ بە 15 گۆڵ کۆتاییپێهێنا. هەروەها لە هاویندا بووە گۆڵکاری مێژووی مۆندیال بەتۆمارکردنی 22 گۆڵ لە سێ پاڵەوانێتیدا، بەڵام لەگەڵ هەردوو تیپەکەی هیچ نازناوێکی بەدەستنەهێنا.
"لە ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەچێت"
کاتی هەڤپەیڤینەکە، کە 48 کاژێر پێش دێربیی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجام درابوو، سەرنجی رییۆلۆی راکێشا، بەتایبەتی بەو پێیەی دواتر ئێمباپێ لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدریددا کێشەی زۆری هەبوو لە نێوان ئاستێکی کەمی ریال مەدریددا.
ریۆلۆ گوتی "یارییەکی کارەساتباری ئەنجامدا". شرۆڤەکارەکە بۆچوونی خۆی دەربڕی کە ئێمباپێ گرنگییەکی زۆر بە باڵۆندۆر دەدات و دەڵێت "ئێمباپێ مێشکی لای باڵندۆرە و بەو لێدوانانەی دەیەوێت هەستی خەڵک بجوڵێنێت".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ئەو بەو هەموو جەنجاڵی و تەڵەی ئاهەنگگێڕانەوە خۆی نیشان دەدات؛ دەتوانیت لە دووری هەزار کیلۆمەترەوە بیبینیت. بەشێوەیەکی بەرچاو وەک ئۆتۆمبێلێکی دزراو جیاوازە".
ریۆلۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربوونی هەڤپەیڤینەکانی ئێمباپێ وایکردووە کە هەڵمەتەکە 'شەرمەزارکەر بێت'، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادەڕەوییەکی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی کە چی دەکات یان بەشداری لە تیپەکەدا ناکات، من بەهیچ شێوەیەک لەم هەڵمەتە تێناگەم. من لە ئامانجەکە تێناگەم، بەڵام هەرگیز باوەڕم بەوە نەبووە کە قسەکانی رەوایەتی پێبدات. هاوشێوەی ئەوە وایە بڵێین ئەنجامەکە تاکە شتە کە لە تۆپی پێدا گرنگە.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی "ناڵێم ئەوە باڵۆندۆرێکی بێ بەها دەبێت، بەڵام شێوازی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە، ئەگەر رووبدات هەستێکی تاڵم بۆ بەجێدەهێڵێت".
لە میانی دەرکەوتنی بەردەوامی لە میدیاکاندا، ئێمباپێ باسی لە خۆی کردووە وەک بەربژێرێک بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، تەنانەت ئەوەندەی گەیاندووە کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ رەخنەی لە عوسمان دێمبێلێ گرتووە بەبێ ئەوەی بەئاشکرا ناوی بێنێت.
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ فرانس فوتبۆڵ لە 11ـی ئەیلوول، ئێمباپێ تێبینی ئەوەی کرد کە چاوی لە مێسی و رۆناڵدۆ تێپەڕاندووە، "سەیری دۆخەکە دەکەم و دەڵێم تەنانەت ئەگەر یەکێکیان خەڵاتی باڵۆندۆر بباتەوە، من شوێنەکانیان لەگەڵ ئەواندا ئاڵوگۆڕ ناکەم. دێمبێلێ؟ هەمیشە وەک یاریزانێکی بەتوانا سەیر دەکرا. سەبارەت بە منیش هەمیشە بە 'هەڵبژێردراو' دادەنرام".




