رووداو دیجیتاڵ
رۆدری ئەستێرەی نوێی ناوەڕاستی بارسێلۆنا، باسی هەندێک لە بیرکردنەوە تایبەتییەکانی خۆی لەبارەی تۆپی پێوە کردووە.
دۆردی کە هاوینی ئەمساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و بەباشترینی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا، بەرلەوەی مانچێستەر سیتی بەجێبهێڵێت و روو لە بارسێلۆنا بکات، دەڵێ نموونەی باڵام لە جیهانی تۆپی پێدا، سێرجیۆ بۆسێکسە کە پێشتر یاریزانی چەقی بارسێلۆنا بوو.
لەبارەی زەحمەتترین رکابەرەوە لە یاریگادا، ئەو یاریزانە دەڵێ، "لیڤەرپوولی یۆرگن کڵۆپ زەحمەتترین بوو". لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو لەبارەی باشترین راهێنەرەوە کە کاری لەگەڵ کردبێت، دەڵێ، پێپ گواردیۆلا باشترینی جیهانە.
لەبارەی رکابەرێکەوە کە رۆردری بەهاوڕێ ناوی ببات، رۆدری دەڵێ، دانی ڤیڤیانی یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو.
ئەگەر هەل بۆ رۆدری بڕەخسێت بۆ ئەوەی شوێنێک بۆ ژیان هەڵبژێرێت، ئەو شوێنە مانچێستەرە، لەبارەی گەورەترین کەموکورتی لە ژیانیدا دەڵێ، "کێشەکەم ئەوەیە کە کەسایەتییەکی بەهێز و تووندم هەیە، بەڵام باشییەکەی ئەوەیە کە هەموو کات ئامادەم بۆ گوێگرتن و باشتربوون".
پرسیار لە رۆدری کراوە: ئەو ناونیشانە چییە کە حەزدەکەی رۆژێک لە رۆژان لەبارەی خۆتەوە بیخوێنیتەوە؟ ئەو دەڵێ، "نازانم بۆ مانشێت دەگونجێت یان نا، بەڵام منداڵان و نەوەکانی داهاتوو بەلامەوە گرنگن و دەمەوێت کاریان بۆ بکەم، هەروەها توانای ئەوەم هەبێت، هاوکاریان بم، لە مانچێستەر هاوکاریی چەندین دامەزراوەم دەکرد کە بایەخیان بە منداڵان دەدا".
لە چاوپێکەوتنەکەدا پرسیار لە رۆدری کراوە: ئەگەر بۆت بڕەخسێت حەزدەکەی لەگەڵ کێ ئێوارەخوانێکت هەبێت و لە نزیکەوە بیناسی؟ ئەو دەڵێ زینەدین زیدان.
لەبارەی دیارترین خەونیشەوە کە تاوەکو ئێستا پێی نەگەیشتبێت، رۆدری دەڵێ، "خەونم ئەوەیە ببمە باوک".
رۆدری تاوەکو ئێستا لە بارسێلۆنا نەبووەتە یاریزانێکی سەرەکی، بەڵام میدیای ئیسپانیا دەڵێن هانزی فلیک، بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەی ئەو یاریزانە لە دوای مۆندیال ئەنجامیداوە، هەوڵدەدات هەنگاو بەهەنگاو، ئەو یاریزانە بکاتە یاریزانی سەرەکی پێکهاتەکەی.



