رووداو دیجیتاڵ
یانەی نەورۆز لە گەڕی 7ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی جۆلانی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، رۆژی 14ـی مانگی 9ـی 2026، هەردوو یانەی نەورۆز و جۆلان رووبەڕووی یەکبوونەوە.
یانەی نەورۆز لە گێمی یەکەمدا باشتر بینرا و گوشارەکانی خستە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، لە خولەکی 38 نێتۆ ناکارا گۆڵی پێشکەوتنی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، هەوڵەکانی نەورۆز بۆ دووپاتکردنەوەی بردنەوەکە بەردەوام بوون، تاوەکو لە خولەکی 74 نێتۆ ناکارا جارێکی دیکە تۆڕی گۆڵی جۆلانی هەژاند و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، یارییەکەش بە بردنەوەی نەورۆز بە ئەنجامی 2-0 کۆتاییهات.



