رووداو دیجیتاڵ
لویس ئێنریکێ راهێنەری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمان دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی سلۆڤان براتیسلاڤا بە ئەنجامی 6-1 لە چامپیۆنزلیگ، ستایشی ئاستی بەرزی عوسمان دێمبێلێی دەکات.
یاریزانانی پاریس سانجێرمان سەرەڕای رووبەڕووبوونەوەی هەندێک ئاستەنگی لە خولی ناوخۆدا بە دوو یەکسانبوون و دوو شکست، لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرزیان پێشکێشکرد. لەم یارییەدا فێران تۆرێس هەتریكی تۆمارکرد و عوسمان دێمبێلێ دوو گۆڵی نایابی کرد و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکرد، هاوکات فابیان رویز گۆڵێکی تۆمارکرد.
لوییس ئێنریکێ دوای یارییەکە بۆ میدیای فەرەنسا گوتی: ئەمڕۆ ئەوەی زیاتر لە هەمووان سەرامی کردم عوسمان دێمبێلێ بوو، ئەمە چ بەهرەیەکە! بە تۆپەوە و بێ تۆپیش. دواتریش گوتی: ئایا ئەم ئاستە لەبەر ئەوەیە رەخنەم لێگرتبوو؟ نەخێر، ئەمە خۆی عوسمانە. کاتێک ئاستی وا لە عوسمان دەبینم، زۆر چێژبەخشە و رۆژانە چێژ لە بینیی ئاستە بەرزەکەی وەردەگرم.
ئێنریکێ ئاماژەی بەوەشکرد کە بۆ ئەو و هاندەرانی یانەکە شانازییەکی گەورەیە کە ئەم ژمارە زۆرەی یاریزانانیان بەربژێری باڵۆندۆرن و گوتی: هاندەرانمان هاواریان دەکرد عوسمان باڵۆندۆر، بەڵام لە ئایندهدا رەنگە هەمان هاوار بۆ یاریزانێکی دیکە ببیستین. یانە فەرەنسییەکە 10 یاریزانی لە لیستی 30 بەربژێرانی خەڵاتەکەدا هەیە.
ئێنریکێ لەم وەرزەدا سەرەڕای ئەوەی لە خولی فەرەنسیدا زۆر بەباشی دەرنەکەوتووە بەڵام لە یەکەم یاریی چامپۆنزلیگ بەباشی دەرکەوت.




