رووداو دیجیتاڵ
زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامێکی دیکەی خراپی تۆمارکرد و بەرامبەر یانەی جۆلان بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوو، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە دەستپێکی یارییەکەدا و لە خولەکی 5 حەمزە عدنان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی جۆلان تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتاییهات. لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 78 شێرزوود تێمیرۆڤ دوای پێنج گەڕ دوورکەوتنەوە لە گۆڵ تۆمارکردن، گۆڵی یەکسانبوونی بۆ زاخۆ تۆمارکرد و یارییەکە بۆ زاخۆ یەکسانکردەوە.
بەم ئەنجامەش، جۆلان کۆی خاڵەکانی گەیاندە 9 خاڵ و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکە دێت، و زاخۆ بە 6 خاڵ لە پلەی سێزدەیەمی خولەکەیە




