رووداو دیجیتاڵ
وەرزی نوێی یانەی ریال مەدرید بە گۆڕانکارییەکی گەورەوە دەستپێدەکات، یانەکە یەکەم یاریی خۆی لە رکابەرییەکانی لالیگادا ئەنجامدەدات و دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل.
ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا گۆڕانکارییەکی زۆری لە تیپەکەیدا ئەنجامداوە، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری نێوداری پۆرتوگالی جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە یانەی شاهانە و لەسەر کورسی راهێنەرایەتیی یانەکە دادەنیشێت.
هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا، یان دیۆماندێ، دێنزل دۆمفریس، براهیما کۆناتێ، مارک کوکورێیا گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی یانەی ریال مەدریدن و تیپەکە دەیەوێت بە ئاستێکی بەرز و ئەنجامی باشەوە بگەڕێتەوە نێو رکابەرییەکان.
رۆژی هەینی، مۆرینیۆ دوایین مەشقی بە یاریزانانی ریال مەدرید دایەوە و دوایین رێنوێنیی کرد بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی وەرز.
دوای دوو وەرزی بەبێ نازناو، فلۆرێنتینۆ پێرێز، گۆڕانکارییەکی زۆری لە تیپەکەیدا کرد و گرێبەستی زۆری ئەنجامدا، بە ئامانجی تیپێکی تۆکمە و سەرنجڕاکێشی لە وەرزەکەدا هەبێت.
یەکەم دەرکەوتنی ریال مەدرید لە وەرزی نوێدا لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان دەبێت، دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل یانەکە چاوی لە بردنەوەی یەکەم سێ خاڵ دەبێت.
بۆ ئەم یارییە هەریەکە لە ئیدێر میلیتاو، فێرلان مێندی، راول ئاسێنسیۆ، تیاگۆ پیتارچ، ئورلیێن چوامینی، ئێندریک و رۆدریگۆ ئامادەنین.




.jpg&w=3840&q=75)