رووداو دیجیتاڵ
یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا بە فەرمی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دیاریکرد.
ئەفسانەکەی پێشووی بارسێلۆنا کە تەمەنی 46 ساڵە، شوێنی رۆناڵد کۆمان دەگرێتەوە، دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێتییەکە گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستێک کە تاوەکو کۆتاییەکانی جامی جیهانیی 2030 بەردەوام دەبێت.
چاڤی لە یەکەم لێدوانیدا دوای ئیمزاکردنی بۆندەکە رایگەیاند"شانازییەکی گەورەیە ببمە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا".
زیاتر گوتی"وەک دەرچوویەکی ئەکادیمیای بارسێلۆنا و کاتێک بە تووندی کاریگەر بووم بە کەسایەتییەکانی وەک یۆهان کرۆیڤ و رینۆس میشێڵز، هەست بە پەیوەندییەکی تایبەت دەکەم لەگەڵ تۆپی پێی هۆڵەندی. دەتوانم بڵێم بە شێوازێک لە شێوازەکان من کوڕی تۆپی پێی هۆڵەندیم".
دەستبەکاربوونی چاڤی پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەکاتەوە، بەوپێیەی یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا گرەو لەسەر فەلسەفە وەرزشییەکەی دەکات کە زۆر نزیکە لە قوتابخانەی تۆپی پێی گشتگیر بۆ ئەوەی هۆڵەندییەکان بگەڕێنێتەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.




