رووداو دیجیتاڵ
کچە وەرزشڤانێکی خەڵکی سەقز، لە پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی رووسیا بۆ تایکواندۆ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی بردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئابی 2026 ئایناز میکائیلی، کچە وەرزشڤانی خەڵکی شاری سەقز لە کێبڕکێیەکانی نێودەوڵەتیی رووسیا، بۆ وەرزشی تایکواندۆ لە گرووپی تەمەن 14 تاوەکو 15 ساڵ کە لەو وڵاتە بەڕێوەچوو، دوایین یاریی خۆی لە کێبڕکێکەدا بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەیناز میکائیلی لە دوایین رووبەڕووبوونەوەیدا لە کێشی 63 کیلۆگرام، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕی بردەوە.
ئەو کچە وەرزشڤانە کوردە، پێشتر لە بەرامبەر رکابەری نێوخۆیی و بیانی لە سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.
ئەیناز میکائیلی لە تەمەنێکی کەم دەستی بە وەرزشی تایکواندۆ کردووە و چەندنی مەدالیالی جیاوازی لە سەر ئاستی پارێزگای سنە، ئێران و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.





