رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێری رابردوودا، چەندین پێشهات، رووداوی وەرزSی، یاری و ئەنجامدانی گرێبەست لە جیهانی وەرزشی ناوخۆ و دەرەوەدا روویانداوە و ئەمانە کورتەی گرنگترین ئەو هەواڵانەن:
* لە یارییەکی ئامادەکاریی، ئامەدسپۆر بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە دهۆکی بردەوە.
* ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆرت بۆ رووداو سپۆرتس: ئێمە توانای گواستنەوەی ئیکاردیمان نییە
* ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆرت بۆ رووداو سپۆرتس: هەوڵمان نەداوە گرێبەست لەگەڵ ئاکام هاشم بکەین
* سەرۆکی یانەی ئامەدسپۆرت بۆ رووداو سپۆرتس: مێرکاتۆی ئێمە تەواو نەبووە و چوار یاریزانی دیکەمان دەوێت
* بەفەرمی جامی سوپەری کەنداو دواخرا، کە بڕیاربوو لەنێوان دهۆک و رەیانی قەتەری بکرێت.
* فیفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر بابەتی جولیان ئەلڤارێز ئاگادارکردنەوەیان بۆ یانەی بارسێلۆنا ناردووە.
* ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر بابەتی جولیان ئەلڤارێز سکاڵای لەسەر بارسێلۆنا تۆمارکردووە.
* ئاتلێتیکۆ مەدرید پێیوایە بارسێلۆنا بەشێوەیەکی نایاسایی قسەی لەگەڵ جولیان ئەلڤارێز کردووە.
* راول ئاسێنسیۆی بەرگریکاری ریال مەدرید بۆ ماوەی مانگ و نیوێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
* لاکروای بە 52 ملیۆن پاوەند لە کریستاڵ پاڵاسەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد.
* کارلۆ ئەنچێلۆتی: پەشیمان نیم لە بانگهێشتکردنی نەیمار بۆ مۆندیال.
* رۆبێرتۆ مانچینی: دەمەوێت نازناو بۆ ئیتاڵیا ببەمەوە بۆ ئەوەی لێم خۆش بن.
* رۆبێرتۆ مانچینی: هیوادارم نازناوێکی گەورە یان تەنانەت دووان بۆ ئیتاڵیا ببەمەوە.
* میدیای مەدرید: گۆنزالۆ گارسیا بە 70 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە یانەی فولهام.
* بایرن میونشن: مێرکاتۆی ئێمە کۆتاییهات و لەم هاوینەدا هیچ گرێبەستی دیکە ناکەین.
* سیزار پالاسیۆس لە ریال مەدریدەوە دەچێتە فولهام.
* ئارنێ سلۆت بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەری یانەی ئەهلی سعودی.
* رولی، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی رازییە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتییەوە بکات.
* مارکۆس راشفۆرد ریزەکانی بارسێلۆنای جێهێشت و گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد.
* مارکۆس راشفۆرد پەیامێکی بۆ ماڵئاواییکردن لە بارسێلۆنا بڵاوکردەوە.
* مارکۆس راشفۆرد: دڵخۆش بووم بە هەموو چرکەیەک کە لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەرم برد.
* مارکۆس راشفۆرد: هیوادارم بارسێلۆنا و هاندەرەکانی لە وەرزی دهاتوودا دەسکەوتی زۆر گەورە بەدەستبێنن.
* ریال مەدرید لەم هاوینەدا لە فرۆشتنی یاریزاناندا 215 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە.
* زە ئەتلەتیک: کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەم باشترین یاریزانی مێژووی مانچێستەر یونایتدە.
* رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری تۆتێنهام: پەیوەندیم بە کریستیان رۆمێرۆوە نەکردووە بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.




