ئامەدسپۆر کە یەکەمجارە لە مێژوودا گەیشتووەتە خولی نایابی تورکیا، رۆژی 16ی ئاب لە یەکەمین یارییدا میوانداریی یانەی ئەرزەڕۆم سپۆر دەکات.
خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا یاریگەکانی ئامەدسپۆر، ئەرزەڕۆم سپۆر و چۆروم سپۆری بڵاوکردەوە کە ئەو سێ یانەیە لە پلەدووەوە چوونەتە خولی نایاب. زۆرترین قسە و باس لەسەر ئامەدسپۆر و یاریگەکەی کرا. ئامەدسپۆر هیچ یاریگەیەکی تایبەت بە خۆی نییە و لە یاریگەی یانەی دیاربەکرسپۆر یاری دەکات.
خشتەی یارییەکانی خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ) بڵاوکرایەوە. نوێنەرەکەی ئامەد لە هەفتەی دەستپێکی وەرزی 2026-2027ـدا لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی ئەرزەڕۆم سپۆر دەکات. یارییەکە رۆژی 16ی ئاب لە یاریگەی دیاربەکر بەڕێوەدەچێت و دەبێتە یەکەمین یاریی فەرمیی ئامەدسپۆر لە مێژووی سوپەرلیگدا.
ئامەدسپۆر کە وەرزی رابردوو لە خولی پلە یەکی تورکیادا ئاستێکی بەرزی پێشکێش کرد، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە سوپەرلیگ یاری دەکات.
یانەی ئەرزەڕۆم سپۆریش دوای ئەوەی خولی یانە پلە یەکەکانی تورکیای بە پێشەنگ تەواوکرد، یەکێک بوو لەو یانانەی گەیشتنە سوپەرلیگ.
بەمەش لە هەفتەی یەکەمی وەرزەکەدا، دوو تیپە نوێیەکەی سوپەرلیگ کە ئامەدسپۆر و ئەرزەڕۆم سپۆرن، لە ئامەد رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
ئەم رووبەڕووبوونەوەیە بۆ ئامەدسپۆر تەنیا ململانێیەک نییە لەپێناو سێ خاڵدا، بەڵکو لە هەمان کاتدا وەک یەکێک لە گرنگترین تاقیکردنەوەکانی یانەکە سەیر دەکرێت.
لەو یارییەی کە چاوەڕوان دەکرێت لەبەردەم هەزاران هاندەر و لەنێو یاریگەیەکی پڕ لە هاندەر بەڕێوەبچێت، ئامەدسپۆر ئامانجیەتی یەکەمین سەرکەوتنی خۆی لە سوپەرلیگدا بەدەستبهێنێت و دەستپێکێکی بەهێز لە وەرزەکەدا تۆمار بکات.
کاتێک دەستەی هونەری و کارگێڕیی یانەکە بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانی پێش وەرز، ئامانجەکانیان لە سنووری مانەوە لە خولەکەدا تێدەپەڕێنن. یانەکە دەیەوێت لە سوپەرلیگدا ببێتە تیپێکی جێگیر و لە یەکەمین وەرزیدا بە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش، شوێنێکی گونجاو لە ناوەڕاستی ریزبەندیی خولەکەدا بۆ خۆی دابین بکات. هاندەرانیش پێیان وایە کە ئەم وەرزی مێژووییە، کە ساڵانێکی زۆرە چاوەڕوانی دەکرێت، دەبێتە سەرەتای قۆناخێکی نوێ بۆ تۆپی پێی ئامەد.
بەهۆی ئەوەی هەریەک لە ئامەدسپۆر و ئەرزەڕۆم سپۆریش لە خولی یانە پلەیەکەکانەوە چوونەتە سوپەرلیگ، چاوەڕێ دەکرێ رووبەڕووبوونەوەیەکی زۆر بەهێز ببینن.
یارییەکانی ئامەدسپۆر لە وەرزی 2026-2027
هەفتەی یەکەم؛ ئامەدسپۆر - ئەرزورووم سپۆر
هەفتەی دووەم؛ قەیسەری سپۆر - ئامەدسپۆر
هەفتەی سێیەم؛ ئامەدسپۆر - ترابزۆن سپۆر
هەفتەی چوارەم؛ قاسم پاشا - ئامەدسپۆر
هەفتەی پێنجەم؛ ئامەدسپۆر - باشاکشەهیر
هەفتەی شەشەم؛ ئامەدسپۆر - بێشکتاش
هەفتەی حەوتەم؛ گەنجلەربیرلییی - ئامەدسپۆر
هەفتەی هەشتەم؛ ئامەدسپۆر - کۆنیاسپۆر
هەفتەی نۆیەم؛ سامسون سپۆر - ئامەدسپۆر
هەفتەی دەیەم؛ ئامەدسپۆر - ئەیوب سپۆر
هەفتەی یازدەیەم؛ گاڵاتەساڕای - ئامەدسپۆر
هەفتەی دوازدەیەم؛ ئامەدسپۆر - ریزەسپۆر
هەفتەی سێزدەیەم؛ غازی عەنتاب سپۆر - ئامەدسپۆر
هەفتەی چواردەیەم؛ ئامەدسپۆر - ئاڵانیاسپۆر
هەفتەی پازدەیەم؛ چۆروم سپۆر- ئامەدسپۆر
هەفتەی شازدەیەم؛ ئامەدسپۆر - گۆزتەپە
هەفتەی حەڤدەیەم؛ فەنەرباخچە – ئامەدسپۆر

مێژووی یانەی ئامەدسپۆر
ئامەدسپۆر ساڵی1972 دامەزراوە، سەرەتا ناوی (تیپی گەورەشارەوانیی دیاربەکر) بوو، بەڵام دوای ئەوە ناوی گۆڕدرا بۆ یانەی ئامەدسپۆر و لە وەرزی 2013-2014ـەوە و لە خولی پلە دووی تورکیا یاریی کرد.
ئامەدسپۆر (AMED S.F.K)، ساڵی 1972 دامەزراوە. سەرەتا ناوی یانەی گەورەشارەوانیی دیاربەکر بوو، بەڵام دواتر ناوی گۆڕدرا بۆ یانەی ئامەدسپۆر و لە وەرزی 2013-2014 لە خولی پلە دووی تورکیا یاریی کرد.
وەرزی 2024-2025 بووە پاڵەوانی خولی یانە پلەدووەکان و گەیشتە خولی یانە پلەیەکەکانی تورکیا.
وەرزی 2025-2026 پلەی دووەمی خولی یانە پلەیەکەکانی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە خولی نایابی تورکیا.
ئەم ساڵ لە باڵاترین خولی تۆپی پێی تورکیادا رکابەری دەکات.



