رووداو دیجیتاڵ
جولیان ئەلڤارێز بەڕێژەی 100٪ دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکات. لە ئەگەری تێکچوونی گرێبەستەکەدا، لەوانەیە یاریزانەکە ناچار بێت لێکۆڵینەوە لە بژاردەکانی دیکە بکات ئەگەر هێشتا بیەوێت لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بڕوات، چونکە وادیارە مانەوەی لەوێ کارێکی سەخت دەبێت.
تاوەکو ئێستا ئەلڤارێز تەنیا باسی بارسێلۆنا دەکات، بەڵام ئەگەر گرێبەستەکە یەکلایی نەبێتەوە، رەنگە ئەم هەڵوێستە لە کۆتایی تەممووز یان لە مانگی ئابدا بگۆڕێت.
لە بەرامبەردا، ئاتلێتیکۆ مەدرید نیازی نییە دەستەوارەیەک بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ بکات، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانەکە هێشتا زۆر ئاڵۆز و تووندن، ئەمەش وادەکات ئەنجامدانی گرێبەستەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا دوور بێت.
سەرەڕای ئەوەش، بارسێلۆنا تاوەکو ساتەکانی کۆتایی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی، لە کاتێکدا بڕیاری کۆتایی لای ئاتلێتیکۆ مەدرید دەمێنێتەوە.
هاوکات یانەی ئارسیناڵ هەوڵیدا لە بارودۆخی یاریزانەکە بکۆڵێتەوە، بەڵام وەڵامی ئەلڤارێز روون بوو "سوپاس، بەڵام من بارسێلۆنام دەوێت. نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئینگلتەرا".




