رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی رووداو، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، بەتەواوی تایبەت بوو بە هەواڵەکانی مۆندیالی 2026.
لە بوولتەنەکەدا دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بۆ یاریی دۆستانەی بەرامبەر هۆندوراس و ئامادەیی مێسی بۆ یارییکردن پێشاندرا، لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری ئەرجەنتین باس لە کاتی بانگهێشتکردنی مێسی بۆ مۆندیال و ئامادەبوونی ئەو یاریزانە بۆ یارییەکان دەکات.
هەڵبژاردەی بەرازیل دوایین یاریی دۆستانەی بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ مۆندیال ئەنجامدەدات، نەیمار داسیلڤا بۆ یارییەکە ئامادەنییە و بەرامبەر میسر یاریی ناکات. کارلۆ ئەنچێلۆتی لەو بارەیەوە دوایین قسەی خۆی کرد.
لە بوولتەنەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ویستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیال کرا و قسەی رۆبێرتۆ مارتینێز لەبارەی هەڵبژاردەکەوە پێشاندرا.
کێشەی سەرەکی مۆندیالی 2026 چیمەنی یاریگاکانی پاڵەوانێتییەکەیە، کە لەلایەن بەشێکی هەڵبژاردەکانەوە رەخنەی زۆری لێگیرا، بەتایبەتیش هەڵبژاردەی ژاپۆن و سەنیگال لەکاتی مەشقەکانیاندا رووبەڕووی کێشە بوونەوە، ئەمە بەشێکی دیکەی بوولتەنەکە بوو.
