رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە چەند مژارێکی ناوخۆ درا، لەوانەش دەستبەکاربوونی راهێنەری نوێی یانەی زاخۆ و ئامادەکارییەکانی کلاسیکۆ.
حوسام سەید، راهێنەری سوری و نوێی یانەی زاخۆ یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی وەکو راهێنەری یانەکە ئەنجامدا و بەڵێنی بە هاندەرانی یانەکەدا هەموو شتێک بکات، بۆ ئەوەی زاخۆ بگەڕێنێتەوە نێو رکابەرییەکە و شوێنێکی شایستە لە ریزبەندی خولی عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو یانەی دهۆک و هەولێر بۆ یاریی کلاسیکۆی رۆژی هەینی کرا، هەردوو تیپ ئەمڕۆ مەشقەکانیان بەڕووی میدیادا دەکەنەوە و کۆنگرەی رۆژنامەڤانیان دەبێت.
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕیی یانەی ئاکرێ و دەرچوونی 7 کەس بۆ بەڕێوەبردنی کارگێریی یانەکە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکە بوو و هۆزەڤان زاهد، کە زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا میوانی بووڵتەنەکە بوو.
