Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش31-05-2026

ئێنریکێ لە ئێستاوە چاوی لە هاتریکە

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سامان وڵاتژێری

رۆژی بڵاوکردنەوە

31-05-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات
وەرزش31-05-2026

مارکینیۆس نهێنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا
وەرزش31-05-2026

پاریس سانجێرمان بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک بوو بە پاڵەوانی ئەورووپا

سەنحاریب ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد
وەرزش30-05-2026

سەنحاریب ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێکرد


رووداو دیجیتاڵ

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پاریس سانجێرمان، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان دڵخۆشیی خۆی بەبردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک پێشاندا و دەڵێت "کاتی ئەوە دێت باسی بردنەوەی سێیەم نازناویش بکەین".


ئێنریکێ دوای بردنەوەی دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگی لەسەریەک بۆ یانە فەرەنسییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی یارییەکەوە گوتی" پێموایە یارییەکی کۆتایی ئاستبەرزمان بەرامبەر یەکێک لە سەختترین رکابەرەکان ئەنجامدا، بەتایبەت کە توانییان لە 10 خولەکی یەکەمدا گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن. ئەوە پلانێکی بێخەوش بوو بۆ ئەوان. بۆ ئێمەش کارەکە ئاڵۆز بوو، بەتایبەت لە نیوە یەکەمدا؛ نەماندەتوانی بۆشایی بدۆزینەوە، زۆر سەخت بوو. پێموایە لە نیوەی دووەمدا کەمێک باشتر بووین. بەڵام کاتێک رووبەڕووی تیپێکی وەک ئارسیناڵ دەبیتەوە کە بە بەرگرییەکی چڕ زۆر بە باشی بەرگری دەکەن و لە رووی جەستەیی و تەکنیکییەوە زۆر بەهێزن، تێپەڕاندنیان قورسە. توانیمان یارییەکە یەکسان بکەینەوە و دواتر چەند هەلێکمان بۆ بردنەوە بۆ رەخسا، بەڵام لە کۆتاییدا بوو بە دوو بردنەوەی یەک لە دوای یەک لە چامپیۆنزلیگدا. بڕواپێنەکراو بوو، زۆر سەخت بوو. بەڵام ئێمە زۆر دڵخۆشین، زۆر شانازی بە هاندەرانمان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە پشتگیری تیپەکە و یانەکە دەکەن. ئێمە زۆر دڵخۆشین و ئێستا کاتی ئاهەنگگێڕانە".

راهێنەری پاریس سانجێرمان لەبارەی بردنەوەی دووەم نازناو دەڵێت "کات دێت بۆ ئەوەی باس لە 'سێ بردنەوەی یەک لە دوای یەک' بکەین، کە لویس کامپۆس باسی دەکرد. ئێمە دڵخۆشین کە ئامانجمان هەیە لە ئاستی هاندەرانمان، لە ئاستی ئەم یانەیە و لە ئاستی ئەم شارەدا بێت. پێموایە هەوڵمان دا یارییەکە بەرەو ئەو لایەنە بەرین کە تێیدا باشترینین و من زۆر دڵخۆشم. ئەمڕۆ شایستەی بووین. لە راستیدا هیچ کام لە تیپەکان بەتەواوی شایستەی بردنەوە نەبوون، بەڵام ئەگەر شیکردنەوەی بۆ بکەم و هەموو وەرزەکە و ئەو هەموو قورسییانەی لە چامپیۆنز لیگ بەهۆی خشتەی یارییەکانەوە چەشتمان لەبەرچاو بگرم، پێموایە بە روونی شایستەی بردنەوەی دووەم نازناوی چامپیۆنزلیگ بووین."

لویس ئێنریکێ باس لە یەکێک لە باشترین تایبەتمەندییەکانی تیپەکەی دەکات و بە رۆژنامەڤانانی گوت "یەکێک لە باشترین تایبەتمەندییەکانمان وەک تیم، 'خۆڕاگرییە. ئێمە دەتوانین لەو شوێنەی پێویستە یاری بکەین. توانیمان بەسەر هەموو کێشەکاندا زاڵ ببین و بە هەمووانمان نیشان دا کە تەنانەت ئەگەر ئارسیناڵ تیپێکی بەهێزیش بن کاتێک بە گۆڵێک لە پێشن، ئێمە بەسەر ئەوەدا زاڵ بووین و تاکو دوایین خولەکی کاتی زیادکراو بە هەمان گوڕوتینەوە یارییمان کرد. پێموایە جارێکی دیکە ئاستی تیپەکەمان چ بە تاک و چ بە کۆمەڵ نیشان دایەوە."