رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی ئیتاڵیا ئەمڕۆ دووشەممە، گورزێکی گەورەی لە دەستەی هاندەرانی (ئاڵتراس)ی هەردوو یانەی میلان و ئینتەرمیلاندا، بەهۆی چالاکیی پەیوەست بەکاری مافیایی و قازانجکردنی گوماناوی لە یاریگەکاندا.
پۆلیس و پۆلیسی گومرگی ئیتاڵیا، 19 کەسیان دەستگیرکردووە. پاشان لێکۆڵینەوەی فراوانیان ئەنجامداوە و بەهۆیەوە نووسینگەی داواکاری گشتیی لە دژی مافیا لە میلانۆ، تۆمەتی ئاراستەی کەسەکان کردووە.
لێکۆڵینەوە پۆلیس ئاشکرایکردووە، دزەکردنی تاوانکاران بۆ نێو ئاڵتراسەکانی هەردوو یانەکە هەبووە و هەردوو سەرۆکی دەستەی ئاڵتراسی یانەکان، تۆمەتبارن بەکاری نایاسایی.
داواکاری گشتیی میلانۆ لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، "سەرکردەی هەردوو دەستەی هاندەرانی هەردوو یانە، لۆکا لۆچی و ریناتۆ بۆسیتی، دەستگیرکراون و تۆمەتبارن بەتێوەگلان لە کاری مافیایی".
تۆمەتبارەکان لەبەردەم ئەگەری بەندکردن بۆ ماوەی چەندین ساڵدان، بەهۆی تێوەگلان لە چالاکیی مافیایی و سەرانەسەندن و ساختەکاری و تووندوتیژی.
مانگێک لەمەوبەر، ئاندریا بێریتا، کە سەرکردەی دەستەی هاندەرە توندڕۆکانی ئینتەرمیلانە، بەچەقۆ لە ئانتۆنیۆ نیلۆکۆی ئەندامی مافیای نێدرانگێتایدا لە شاری کالابریا.
رووداوەکە لە ناوچەی چیرنۆسکۆ سۆل ناڤیلیۆ لە دەرەوەی شاری میلان روویدا.
بێریتا، کە لە چەندین رووداوی جیاوازدا، بەبازرگانیی هۆشبەر و تووندوتیژی تۆمەتبارکراوە، چووە شوێنی ڤیتۆریۆ بۆیۆکی کە ساڵی 2022 لە رووداوێکدا کوژرا.
هەرچی بیلۆکۆیە، وەک میراتگری ماڵباتێکی بەهێزی سەر بەمافیای نێدرانگێتا ناسێنراوە. ئەو گرووپە مافیاییە لە شاری کالابریای باشووری ئیتاڵیا بڵاون و پێشتر چەندین تۆمەتی جیاوازیان ئاراستەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ