رووداو دیجیتاڵ
ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی فەرەنسیی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
گریزمان لە تەمەنی 33 ساڵیدا بڕیاریدا چیدی یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا نەکات و کاتەکەی بۆ یاری لەگەڵ یانەکەی تەرخان بکات.
ئەستێرەی فەرەنسی، لە ئینیستاگرامی خۆیدا، نووسیویەتی "بە دڵێکی پڕ لە یادگارییەوە ئەم بەشە جوانەی ژیانم دادەخەم، سوپاس بۆ ئەم سەرکێشییە جوانە و بەم نزیکانە دەتانبینمەوە".
هەڵبژاردەی فەرەنساش ماڵئاوایی لە ئەستێرەکەی کرد و بۆی نووسیوە "سوپاس گریزۆ".
ئانتوان گریزمان بۆ یانەکانی ریال سۆسیداد، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید یاری کردووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا مۆندیالی 2018ـی لە رووسیا بەدەستهێناوە و لە مۆندیالی 2022ـش لەگەڵ هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەرەنسا گەیشتە یاریی کۆتایی، بەڵام بە ئەرجەنتین دۆڕان.
ئامارەکانی گریزمان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا:
137 یاری
44 گۆڵ
38 ئەسیست
1 مۆندیال
1 نەیشنزلیگ
1 پێڵاوی زێڕینی یۆرۆ
زۆرترین یاریی لەسەریەک لە مێژووی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا
سێیەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی فەرەنسایە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ