رووداو دیجیتاڵ
سێرخیۆ بوسکێس، یاریزانی ئیسپانی، کە رۆیشتنی لە بارسێلۆنا راگەیاندووە، جەختی لەوە کردەوە کە زۆر حەزدەکات جارێکی دیکە لەگەڵ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان یاری بکاتەوە.
بوسکێس ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن داهاتووەکەی بەستراوەتەوە بە لیۆنێل مێسیەوە، کە ئەگەری هەیە لەم هاوینەدا پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.
یاریزانە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە بارسێلۆنا جێبهێڵێت، کە ماوەی گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە.
ئەو یاریزانە تەمەن 34 ساڵییە، لەگەڵ خۆردی ئەلبای هاوڕێی، دوایین یاریی خۆیان لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بەرامبەر مایۆرکا ئەنجامدا.
بوسکێس لە لێدوانێکیدا بۆ ئیسپۆرت 3 رایگەیاند، دەستەوارەی لە 4 یانەوە پێگەیشتووە کە واژۆی ئەویان دەوێت.
بوسکێس باسی لیۆنێل مێسی کرد و زیاتر گوتی "زۆر حەزدەکەم لەگەڵ مێسی یاری بکەمەوە، بەڵام ئەوەندە ئاسان نییە".
ئەو یاریزانە کەتەلۆنییە، هەروەها سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ ئاندرێس ئینێستا، خۆردی ئەلبا پێکەوە دەچنە یەک یانە؟ گوتی "ئێمە مێگەل نین، 3-4 دەستەوارەم هەیە کە لەگەڵ خێزانەکەم بیریان لێدەکەمەوە و بڕیار دەدەم.



