سزایەکی دیکە بۆ ئەلڤێش

29-11-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن دانی ئەلڤێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رۆژنامەی کادینا سێر بڵاویکردەوە، دانی ئەلڤێشی بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنا بڕی 150 هەزار یۆرۆی وەک قەرەبوو داوەتە ئەو خانمەی کە ئەگەری هەیە دەستدرێژیی سێکسی کردبێتە سەری.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکان، پارێزەری ئەلڤێش رایگەیاندووە کە دانی پێشتر بڕی 150 هەزار یۆرۆی وەک قەرەبوو داوە. ئەگەر تاوانبار بکرێت پارەکە بە قوربانییەکە دەدرێت، و چاوەڕوان دەکرێت سزاکەی بۆ یەک ساڵ زیندان کەم بکرێتەوە.
 
دادگا جەختی لەوە کردەوە کە دوای ئەوەی سزایەکە جێبەجێدەژرێت، دەبێت ئەو دادگایەی سزاکەی سەپاندووە، بڕیار بدات کە ئایا بارودۆخی سووککردنی سزاکە لەبەرچاو دەگرێت یان نا. بەڵام قەرەبووی دارایی بۆ تاوانە سێکسییەکان لەوانەیە جیاوازبێت لە قەرەبووکردنەوەی تاوانی موڵک و ماڵ، کە لەوانەیە نەچێتە دادگا.
 
هەردوو داواکاری گشتی و داواکاری تایبەت کە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی قوربانییەکە دەکەن، دژی ئازادکردنی ئەلڤێشن.
 
دادوەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مەترسی هەڵهاتن هەیە، کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکە زیاتر دەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە