ڤاردی دەستەوارەیەکی لە سعودیە رەتکردەوە

29-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن جەیمی ڤاردی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جەیمی ڤاردی، هێرشبەری ئینگلیزی و یانەی لێستەر سیتی دەستەوارەیەکی لە خولی سعودیە رەتکردەوە، یانەیەکی تورکیش چاودێریی یاریزانەکە دەکات.
 
میدیای بەریتانیا دەڵێت "یانەی خەلیجی سعودی بەفەرمی دەستەوارەیەکی گەورەی پێشکێشی جەیمی ڤاردی، هێرشبەری یانەی لێستەر سیتی کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی سعودی یاریی بکات، بەڵام یاریزانەکە ئەو دەستەوارەی رەتکردووەتەوە و پێی وایە خولی سعودی بۆ ئەو و ماڵباتەکەشی گونجاو نییە، بۆیە نایەوێت بچێتە ئەو خولە."
 
گرێبەستی ڤاردی لەگەڵ یانەی لێستەر سیتی وەرزێکی ماوە، یانەکەی بۆ چامپیۆنزشیپ دابەزیووە، تاوەکو ئێستاش یاریزانەکە هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی وەرزی داهاتووە لەگەڵ راهێنەری یانەکە نەکردووە.
 
دوای رەتکردنەوەی دەستەوارەکەی یانەی خەلیجی سعودی، یانەی ترابزۆن سپۆری تورکی چاودێریی بارودۆخی یاریزانەکە دەکات و دەیەوێت ڤاردی بباتە خولی تورکیا، بەتایبەت کە یاریزانەکەش بیر لە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە دەکاتەوە.
 
جەیمی ڤاردی تەمەنی 36 ساڵە، لە ساڵی 2012ـەوە لە یانەی لێستەر سیتی یارییدەکات، ساڵی 2016 رۆڵی گەورەی بینی لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە